فرانس 24: كێشەی لایەنە كوردییەكان لەسەر ریفراندۆم گرفت دروستدەكات

کوردستان

06/09/2017‌ 931 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی فرانس 24ی فەرەنسی بڵاویكردەوە، كە لایەنە كوردییەكانی هەرێم كێشەیان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێم هەیە، كە ئەوەش گرفت بۆ پرسەكە دروستدەكات.

كەناڵەكە لەراپۆرتێكدا باس لەو بڕیارە دەكات، كە مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان لە حەوتی حوزەیرانی رابردوو دەریانكرد، بەوەی لە 25/9/2017 ریفراندۆم ئەنجامبدەن، كە ئەوەش كێشەی لەنێوان لایەنەكان دروستكردووە.

كەناڵەكە لەو بارەوە رایگەیاندووە، پارتی دیموكراتی كوردستان، كە بەشێكی زۆر لەدەسەڵاتەكانی هەرێمی لەدەستەو مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكات بەپشتوانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی دەركردووە.

هەروەها رایگەیاندووە، لەبەرانبەردا، بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی، كە دوو حیزبی سەرەكی هەرێمی كوردستانن لەگەڵ پرۆسەكە نین‌و داوای دواخستنی دەكەن، كە ئەوە كێشەی بۆ پرۆسەكە دروستكردووەو كێشەی تریش لەداهاتوو دروستدەكات.

بەپێی كەناڵەكە بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی بەهۆی پەكخرانی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان لەئۆكتۆبەری 2015وە ناڕازین لەئەنجامدانی ریفراندۆم.

هەر بەپێی كەناڵەكە ئەو لایەنانە مەرجیان بۆ ریفراندۆمەكە ئەوەیە، كە پەرلەمان كاربكرێتەوەو پەرلەمانەكەش بڕیارە لەوە بدات، كەی ریفراندۆم ئەنجامدەدرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە