ئەمریكا بەهەڕەشەی راگرتنی هاوكارییەكان بۆ پێشمەرگە دەیەوێت ریفراندۆم نەكرێت

کوردستان

06/09/2017‌ 878 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگەی مۆنیتەری ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە ئەمریكا بەهەڕەشەی راگرتنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ هێزی پێشمەرگە دەیەوێت ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان دوابخات.

پێگەكە راپۆرتێكی لەسەر پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان لەو بارەوە بڵاوكردووەتەوە، بەتایبەتی كاردانەوەكانی ئەمریكا لەو بارەوە.

پێگەكە راشیگەیاند، ئەمریكا لەئێستادا دژی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانەو دەیەوێت ئەو پرۆسەیە ئەنجامنەدرێت‌و هەموو هەوڵێكیش دەخاتە گەڕ پرۆسەكە دوابخرێت.

پێگەكە لەزاری سەرچاوەیەكی باڵای ئەمریكاوە ئەوەی ئاشكراكردووە، كە بەرپرسانی ئەمریكا بە بەرپرسانی هەرێمیان راگەیاندووە، ئەگەر سووربن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوە واشنتۆن ئەو هاوكارییانە رادەگرێت چەند ساڵێكە بۆ شەڕی داعش دەیداتە پێشمەرگە.

ئەمریكا بەرێككەوتنێكی لەگەڵ هەرێم بڕیاریداوە ساڵانە بەبڕی 450 ملیۆن دۆلار هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكات، كە ئەوە لەساڵی 2015وە جێبەجێدەكرێت‌و تائێستاش بەردەوامە.

هەروەها پێگەكە پشتی بەقسەیەكی ئاریك باهۆنی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بەستووە، كە مانگی رابردوو بڵاویكردەوەو رایگەیاند ئەمریكا بەبڕی دەیان ملیۆن دۆلار هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كردووە.

هاوكات باسی لەوەش كردووە، ئەوە یەكەم هۆشداری ئەمریكا بووە بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم‌و هاتنی جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگریش بۆ هەولێر لەو مانگەدا، هەمان ئامانجی لەپشتەوە بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، مەسعود بارزانی‌و بەشێك لەلایەنە سیاسییەكانی هەرێم بڕیاریانداوە رۆژی 25/9/2017 پرۆسەی ریفراندۆم ئەنجامبدەن‌و سووریشن لەسەر ئەنجامدانی لەوادەی دیاریكراوی خۆی.

هـ ـ ح