بارزانی جەخت لەبەرێوەبچوونی پرۆسەی ریفراندۆم لەكاتی خۆی دەكاتەوە

کوردستان

11/09/2017‌ 445 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی لەكۆبوونەوەی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكانی دووپاتكردەوە، كە بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم، بڕیاری گەلی كوردستانەو "مافێكی یاسایی‌و ئاسایی خەڵكی كوردستانەو لەكاتی دیاریكراوی خۆیدا پرۆسەكە بەڕێوەدەچێت".

مەسعود بارزانی راشیگەیاند "گەلی كوردستان بەردەوامدەبێت لەپاراستنی سەقامگیری‌و پێكەوەژیان‌و لێبوردەیی لەهەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە.

كۆبوونەوەكەی مەسعود بارزانی‌و یان كۆبیش نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ئەنجامدراوە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی هەرێم.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەدیدارێكدا بارودۆخی سیاسی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا لە ئێستا و ئایندەدا‌ تاوتوێكرا، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بە بۆچوون‌و تێبینییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد لەبارەی ریفراندۆم‌و گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا.

هـ ـ ح