شەرقولئەوسەت: بارزانی ڕەتی کردوەتەوە قاسم سلێمانی ببینێت

کوردستان

14/09/2017‌ 3529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی شەرقولئەسەت بلاویکردەوە لە چەند رۆژی رابردودا قاسم سلێمانی هەوڵیداوە مەسعود بارزانی ببینێت بەڵام بارزانی رەتی کردوەتەوە و دیدارەکە ئەنجام نەدراوە.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران هاتوەتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی و پارتی کۆبووەتەوە بەڵام چاوی بە بارزانی نەکەوتووە، "بارزانی ڕەتی کردوەتەوە دیداری لەگەڵ ساز بکات."

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە سولەیمانی داوای دواخستنی ریفراندۆمی کردووە و بە بەپرسانی هەردولای وتووە کە مەترسی جدی لەسەر هەرێم دەبێت.

لە کۆبوونەوەکانیدا سلێمانی سەرکەوتوو نەبووە لە رازی کردنی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی لە پاشگەزبوونەوەیان لە ئەنجامدانی ریفراندۆم.

 

دوای سەردانەکەی قاسم سلێمانی، دۆگلاس سلێمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای یەکێتی و پارتی کۆبوویەوە و سیاسەتی ئەمریکای بەرانبەر ریفراندۆمی هەرێم لەگەڵ باسکردوون.

 

بەپێی زانیارییەکان دۆگلاس رایگەیاندووە ئەمریکا بێدەنگ دەبێت لە ئەنجامدانی ریفراندۆم ئەگەر تەنیا لە شارەکانی هەرێم بکرێت و ناوچە کوردستانیەکان نەگرێتەوە بەڵام ئەنجامەکەی پەسەند ناکات.

ر.ا