ڤیدیۆ.. كۆكردنەوەی هێز لەلایەن سوپای توركیا لەسەر سنوورەكانی هەرێم

کوردستان

19/09/2017‌ 732 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مانۆڕێكی سوپای توركیا، كە دوو رۆژە لەسنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە، تا دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی بەردەوامدەبێت.

بەپێی زانیارییەكان مانۆڕەكەی سوپای توركیا تا رۆژی 26 ئەم مانگە بەردەوامە، كە یەك رۆژ دوای ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان دەكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان لەمانۆڕەكەدا، 100 یەكەی سەربازی سوپای توركیا بەشداریدەكات‌و دەیان تانك‌و زرێپۆش بەشداری لەمانۆڕەكە دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان بەرێوەبچێت، كە توركیا بەمە ناڕازییەو هەڕەشەی كاردانەوەی توند لەو بارەوە دەكات.

هاوكات لەدرێژەی كاردانەوەكان بڕیارە رۆژی 22 مانگ سێ‌ رۆژ پێش ریفراندۆمی هەرێم ئەنجوومەنی ئاسایشی توركیا كۆببێتەوە.

هـ ـ ح