ئەردۆغان‌و شا سەلمان تاوتوێی ریفراندۆمی هەرێم دەكەن

کوردستان

21/09/2017‌ 619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاو شا سەلمان پاشای سعودییە تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد، لەوانە پرسی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان، كە لە 25 ئەم مانگە بەرێوەدەچێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان‌و شا سەلمان لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنی تاوتوێی پرسەكانی ناوچەكەیان كردووە، لەوانە كێشەكانی سوریا، پرسی قەیرانی قەتەر، هەروەها ریفراندۆمی هەرێم.

ئاژانسی هەواڵی سعودی بڵاویكردەوە، كە لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكە هەردوولا باسی هەڵوێستی خۆیان لەسەر ریفراندۆمی هەرێم كردووە، بەبێ‌ ئەوەی وردەكارییەكەی بخرێـەڕوو.
 
پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە لەكاتێكدایە، هەردوو وڵات دژایەتی خۆیان بۆ ریفراندۆمی هەرێم راگەیاندووە، بەتایبەتی توركیاو لەو بارەشەوە چەند جارێك هۆشدارییانداوەتە هەرێمی كوردستان.

هـ ـ ح