شارپرێس:
لە
رونکردنەوەیەکدا وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران
چاوی بە وەفدی هەرێم نەکەوتووە کە ئەمڕۆ سەردانی بەغدایان کرد.
ئەمشەو
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەسەر هەواڵی دیداری نێوان حەیدەر عەبادی و وەفدی هەرێم لە بەغدا بڵاوکردەوە .
راگەیەندراوەکە
بە ناوی سەعد حەدیسی وتەبێژی حکومەت بڵاوکراوەتەوە و تێیدا رەتکراوەتەوە هیچ
کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەفدی هەرێم و عەبادیدا ئەمڕۆ رویدابێت.
بەپێی
راگەیەندراوەکە ژمارەیەک دەزگای عێراقی وابڵاویانکردوەتەوە وەفدی هەرێم چاویان بە
عەبادی کەوتووە و لە سەر پرسی ریفراندۆم کۆبونەتەوە.
ئەمە
لە کاتێکدایە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعەکان و وەفدی هەرێم،
شیعەکان رایانگەیان لەمەودوا هیچ کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هەرێم ناکەن تا ئەوکاتەی
ریفراندۆم لە تەواوی شارەکانی هەرێم دوانەخرێت.
ر.ا