هەرێم لەعێراق جیادەبێتەوە؟
پرۆسەی دەنگدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی بەڕێوەدەچێت

عیراق

25/09/2017‌ 751 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرۆسەی دەنگدانی راپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە 25/9/2017 بەڕێوەدەچێت.

پرۆسەكە سەعات هەشتی بەیانی ئەمڕۆ دەستپێدەكات، كە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەنگ بەجیابوونەوەی هەرێم لەعێراق دەدات، كە بەشێوەیەكە پرسیار لەخەڵك دەكرێت، "دەتەوێت هەرێم لەعێراق جیابێتەوە؟"، خەڵكیش بە بەڵێ‌، یان نەخێر دەنگ دەدەن.

پرۆسەكە تا سەعات شەشی ئێوارە بەردەوامدەبێت، كە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم‌و ناوچە دابڕێنراوەكانیش دەگرێتەوە.

بەپێی ئامارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێمی كوردستان زیاتر لە  ملیۆن كەس لەناوەو دەرەوەی هەرێم مافی دەنگدانیان هەیە.

هـ ـ ح