قوباد تاڵەبانی: بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێك ئامادەین

کوردستان

25/09/2017‌ 710 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر قەیرانێكی دارایی لەهەرێمی كوردستان ئامادەن.

قوباد تاڵەبانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەدوای بەشداریكردنی لەپرۆسەی ریفراندۆم، راشیگەیاند "ئەوان هەر لەسەرەتای ئەم كابینەی حكومەت لەقەیراندا بوون، ئێستاش بۆ هەر قەیرانێكی تر ئامادەین".

جێگری سەرۆكی حكومەت ئەو قسانەی لەوەڵامی ئەو پرسیارەدابوو، كە ئەگەر هەیە، بەهۆی ریفراندۆمی هەرێم‌و كاردانەوە نێودەوڵەتییەكان قەیرانی تر رووبدات، كە ئەوەشی راگەیاند "ئەوان نایانەوێت قەیران رووبدات‌و دۆخەكە بەئاسایی بڕوات".

قوباد تاڵەبانی هەروەها رایگەیاند، پێویست عێراق‌و لایەنە نێودەوڵەتییەكانیش گوێ‌ لەدەنگی گەلی كوردستان بگرن‌و كاردانەوەیان لەسەر ئەو مافەی گەلی كورد نەبێت.

هـ ـ ح

بەپەلە