ئەردۆغان ئەگەری سزادانی ئابووری‌و لەشكركێشی بۆ سەر هەرێم بەكراوەیی دەهێڵێتەوە

کوردستان

26/09/2017‌ 1119 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیا ئەگەری سزادانی ئابووری‌و لەشكركێشی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەكراوەیی هێشتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی لێدوانێك ئەمڕۆ سێ‌ شەممە رایگەیاند، سزای ئابووری‌و لەشكركێشی بۆ سەر هەرێمی كوردستان ئەگەرن‌و لەسەر مێزی گفتوگۆن.

سەرۆك كۆماری توركیا راشیگەیاند، كە ئەو ئەگەرانە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت‌و جەختیشیكردەوە، ئەوان نایانەوێت بگەنە بڕیار لەو بارەوە.

ئەردۆغان مەرجی جێبەجێنەكردنی ئەگەرەكانی بۆ ئەوە گێڕایەوە، كە سەركردایەتی سیاسی كورد لەپرسی ریفراندۆم پاشگەز ببنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی دوو شەممە 25ی ئەم مانگە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە پرۆسەكە كاردانەوەی توركیای لێكەوتەوەو كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیە.

هـ ـ ح