یەكێتی بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك داوای "رێككەوتنی جددی" لەعێراق دەكات

کوردستان

09/04/2018‌ 934 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك ‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان داوای "رێككەوتنی جددی" لەعێراق دەكات.

مەلا بەختیار ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی ئەمڕۆ دوو شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، پێویستە حكومەتی عێراق "بەجددی بێتە پێشەوەو رێككەوتنێكی جددی لەگەڵ هەرێم واژوو بكات، ئەوەش بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان".

مەلا بەختیار راشیگەیاند، پێشمەرگەو ئاسایش هێزی دەستووری عێراقن‌و دەبێت رۆڵیان هەبێت لەپاراستنی كەركوك‌و ناوچەكانی تر، كە ئێستا لەژێر مەترسی‌و هەڕەشەی داعشدان.

ئەمە لەكاتێكدایە لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردووەوە هێزە پێشمەرگە لەناوچە كێشە لەسەرەكان كشاونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی هێرشی كردە سەر ئەو ناوچانە.

مەلا بەختیار ئەوەشی راگەیاند، كە ئەزموونی ئەم ماوەی رابردوو لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر سەلماندی، كە پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچە كێشە لەسەرەكان.

هـ ـ ح