بڕیارەكە بەخێرایی جێبەجێناكرێت
ترامپ چوار مانگ بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا پێشنیاز دەكات

کوردستان

01/01/2019‌ 4659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا چوار مانگی بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریا پێشنیازكردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەو پێشنیازەی دۆناڵد ترامپ، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بەخێرایی جێبەجێناكرێت‌و ماوەیەكی زۆری پێدەچێت.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا 19ی مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان دەركرد، ئەوەش بەبیانووی كۆتایی شەڕی داعش لەو وڵاتە.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە هێزی لەناوچەكانی باكووری سوریاو رۆژئاوای كوردستان جێگیركرد، كە لەبارەی كشانەوەكە تائێستا بەرپرسانی ئەمریكا هیچ رێكارێكیان نەگرتووەتە بەر.

پێشتریش رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆنراڵی ئەمریكی بڵاویكردەوە، كە دۆناڵد ترامپ بەبڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لەئەمریكا دەچێتەوەو بڕیارەكە بەخێرایی ناچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

هـ ـ ح