شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) رایگه‌یاند، له‌مساڵدا بەردەوامی بە شه‌ڕی چه‌كداریی دەده‌ن و گۆڕانكاریی لە ھێزەكانیان دەكەن، هاوكات شێوازی شەڕی گەریلایی دەگۆڕن.
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی پاراستنی گه‌لی كوردستان، له چێوه‌ی كاره‌كانییاندا سه‌رله‌نوێ خۆیان بونیاد ده‌نێنه‌وه‌و له هه‌موو بوارێكدا و ماوه‌یه‌كی درێژیش له‌سه‌ری ده‌وه‌ستن، به ته‌كنه‌لۆژیای نوێی شه‌ڕیشه‌وه، له دژی هه‌موو هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "چه‌ند بتوانین سیسته‌می گه‌ریلایی پڕۆفیشناڵ و هاوچه‌رخ دروست بكەین، ئه‌وه‌نده ده‌توانین له شه‌ڕدا سه‌ركه‌وین، له‌م بابه‌ته‌دا پێویسته رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كیی هاورێیان هه‌موویان، له چوارچێوه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌دا به كاری په‌روه‌رده‌یی، په‌سه‌ندكردن و جێبه‌جێكردنی هێڵی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێ، به‌تایبه‌تی مه‌رجه كه گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی له رووی زیهنییه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنرێت و رێبازی گه‌ریلای هاوچه‌رخ بدۆزرێته‌وه".
نه‌په‌گه راشیگه‌یاندووه، "گرنگه كه رۆژانی سه‌ره‌تای ساڵ له‌سه‌ر گه‌ریلایه‌تیی پڕۆفیشناڵ قووڵ ببنه‌وه و گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی به‌دیبێنن، ده‌توانین به تێكۆشانی گه‌ریلای نوێ، قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ین و سه‌ركه‌وین".
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، "ئه‌مساڵ شه‌ڕ سه‌ختتر ده‌بێت، هه‌م له هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌م له وڵاته‌كه‌مان كوردستان شه‌ڕ سه‌خت ده‌بێت، چونكه له ئێستاوه ده‌بینرێت كه له‌نێوان رژێمی نه‌ژادپه‌رست و فاشیستی ئه‌نقه‌ره و گه‌ل و بزووتنه‌وه‌كه‌مان له باكوور، باشور و رۆژئاوا شه‌ڕێكی سه‌خت رووده‌دات".
رونیشیكراوه‌ته‌وه، "ئه‌مڕۆ له زیندانه‌كان و له ده‌ره‌وه به پێشه‌نگایه‌تیی ڕێبه‌رانی شۆڕشگێڕ مانگرتن له خواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵوێستی ڕاستی گه‌ریلا له به‌رانبه‌ر ئه‌م چالاكییانه، ئافراندنی گه‌ریلاكانی سه‌ركه‌وتنه، پێویسته بزانین كه ئه‌مه‌ش به وردبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، ڕێكخستنی و ئایدیۆلۆژی كه له چێوه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه ده‌بێت، به ئافراندنی مۆدێلی نوێی گه‌ریلا مومكینه".
ه.م