شارپرێس: ڕه‌نگه كه‌سانێكی زۆر هه‌وادارو گوێگری ده‌نگی ئوم كه‌لسووم بن، به‌ڵام كه‌سانێكی كه‌م زانیاری‌یان هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و سزای له‌سێداره‌دانه‌ی به‌سه‌ر ناوبراودا سه‌پێندرا. ئوم كه‌لسووم-ی خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری كه به هه‌ساره‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناسراوه، 44 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دواییه‌كه‌یدا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌م ساڵیاده‌شدا چه‌ند نهێنییه‌ك له‌باره‌ی ژایانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه زیاتر ئاشكراده‌بێت. ئه‌حمه‌د سه‌ماحی كه نوسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسێكی میسرییه بابه‌تێكی له‌باره‌ی ئوم كه‌لسوومه‌وه بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێ، له‌كۆتایی ساڵانی 40ه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئیسرائیل سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئوم كه‌لسووم‌و دوو هونه‌رمه‌ندی دیكه‌دا سه‌پاند. هۆكاری سه‌پاندنی ئه‌و سزایه به‌سه‌ر ئوم كه‌لسووم له‌و كاته‌دا ده‌گه‌راِیه‌وه بۆئه‌وه‌ی، ئیسرائیل پێی وابووه هه‌ساره‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات شه‌قامیی عه‌ره‌بیی دژ به ئیسرائیل‌و كیانی جوله‌كه ده‌جوڵێنێت. رۆژنامه‌ی به‌لاغ-ی عه‌ره‌بی له‌ڕۆژی 6ی ته‌مموزی ساڵی 1949 هه‌واڵه‌كه‌ی به‌ناونیشانی "سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر ئوم كه‌لسووم دا سه‌پێندرا" بڵاوكرده‌وه. ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ی دیكه كه ئیسرائیل سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندن، بریتی بوون له سه‌لیمه پاشا موراد-ی عێراقی‌و سوهام ڕه‌فقی سوریی، كه ئیسرائیل هه‌مان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ئوم كه‌لسوومی كردبوو، ئاراسته‌ی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ی دیكه‌شی كردبوو. ڕ . ج