كۆتایی رێكخراوی داعش‌و دەركەوتنەوەی بەشێوەیەكی نوێ‌

sharpress.net

1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

20/02/2019‌

شارپرێس: 
دوای شكستهێنانی "خەلافەت"ی رێكخراوی داعش دەگەڕێتەوە؟ ئەو پرسیارەیە بووەتە رۆژەڤی میدیاكان، وەڵامەكەشی بەكورتی ئەوەیە: "بەڵێ، بەڵام بەهەمان شێوە نا! ".

بەنزیكەیی سەركەوتن بەسەر خەلافەتدا بەدیهاتووە، ئەو خەلافەتەی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی رایگەیاند و لەهەندێك كاتدا دەسەڵاتی بەسەر 8 ملیۆن كەسدا هەبوو، لە رێی هەرێمێكی درێژ بووەوە لەخاكی سوریا و عێراق. 

دڵخۆشی ئەو سەركەوتنە لە پایتەختە رۆژئاواییەكاندا گەورە بوو، كە بابەتەكە نزیكەی چوار ساڵ و نیوی خایاند، لەفشاری سەربازی بەردەوام، لەلایەن هاوپەیمانیەتێكەوە، كە 79 دەوڵەتی لە خۆ دەگرت بۆ گەیشتن بەم خاڵە، سەرەرای تێچوونی ملیارەها دۆلار و كوژرانی هەزاران كەس، كە زۆربەیان خەڵكی مەدەنی بوون.

ئەو كەسانەی دەیانەوێت بگاتە زانیاری هەواڵگیری نهێنی دەربارەی چالاكی و نیازی رێكخراوی داعش، داوای وریایی و بەئاگابوون دەكەن.

ئەلیكس یونگر، سەرۆكی دەزگای هەواڵگیری بەریتانی "ئێم ئای 6" لە میانی كۆنگرەی ئەو دواییەی میوشن بۆ ئاسایش وتی: شكستی سەربازی دەوڵەتی خەلافەت كۆتایی هەرەشەی تیروریستی نییە، وای دەبینین رێكخراوەكە خۆی دەگۆڕێت لە نێوخۆو دەرەوەشیدا، ئەمە شێوەی كلاسیكی رێكخراوی تیرۆریستییە.

لە میانی هەمان كۆنگرەدا، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئورسولا فون دیرلاین وای دانا ئێستا رێكخراوەكی لەسەر زەوی دەجوڵێت، و تۆڕ دروست دەكات لەگەڵ گرویە تیرۆریستەكانی تردا.

سەرەرای ئەوەش جەنرال جۆزیف ڤۆتێل، كە سەركردایەتی ناوەندی ئەمەریكا بەرێوە دەبات هۆشداریدا : لەگەڵ ئەوەی تۆری رێكخراوی داعش لەبەریەك هەڵوەشاوە، بەڵام پێویستە فشار بەردەوام بێت، ئەگەر نا پێكهاتەكانی رێكخراوەكە لەداهاتوودا توانای ئەوەی هەیە یەك بگرێتەوە، ئەگەر ئەمە نەكەین.

مەزندەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ژمارەی چەكدارەكانی رێكخراوەكە ئەوانەی لەبەر یەك هەلوەشاون لە سوریا و عێراق لەسەر زەوی لە نێوان 20 بۆ 30 هەزار كەسدابوون، زۆربەی ئەوانە حەز ناكەن بگەڕێنەوە ولاتە ئەصلیەكانی خۆیان، لە ترسی لێكۆلێنەوە و زیندانی كردن. ئەمە جگە لە گروپی چەكداری دەمارگیری تر كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە لە لیبیا و مصرو رۆژئاوای ئەفریقیا و ئەفغانستان و باشوری فلپین. هەرچی عێراقە، بەبەڵگەوە چەكدارەكان بونیان هەیەو هێرش زۆر لە ناوچەكانی باكور ئەنجام دەدەن.

تا ئێستا هەواڵەكان مژدەبەخش نین، بەلام با لێرەدا باسی ئەو هۆكارانە بكەین بونە مایەی سەركەوتنە پێشوەختەكانی و بەخێرایی دەستیان بەسەر ناوچەیەكی فراواندا گرت لە نێوان ساڵانی 2013 و 2014، و توانیان بۆ دووبارە كردنەوەی جارێكی تری ئەم دۆخە.

گەشە كردنی رێكخراوەكە 
ئەم رێكخراوە لە هەناوی رێكخراوی قاعیدەوە سەری هەڵدا لە عێراق، ئەمانە كۆمەڵەیەكی هەڵگەراوە بوون، لەسەر بەرژەوەندی یەكیان گرت، لە نێوان ئەفسەرە كۆنەكانی سوپا و هەواڵگیری عێراقی كە  نارازی بوون لە دۆخەكە لەگەڵ جیهادیە دەمارگیرەكان، لەسەرجەم ناوچە عەرەبیەكان و شوێنەكانی ترەوە هاتن.

كارتی داوەتنامەكە لەلایەن قاعیدەی عێراقەوە بو، بەوەی ئەركی ئاینیە لەسەر موسلمانان، بۆ ئەوەی بێنە عێراق و بەرگری بكەن لە بەرانبەر داگیركاری ئەمەریكا بۆ سەر ئەم ولاتە.

بەڵام دڕندەیی قاعیدەو لێنەبوردنی – وەك بڕینی پەنجەی هەركەسێك جگەرە بكێشێ- هزە عێراقیەكانی لێكردنەوەو لەپاڵ حكومەتی عێراقیدا دەستیان بە جەنگان كرد دژی ئەم رێكخراوە و توانیان لە بیابان دەریان بكەن. كەچی حكومەتی عێراقی كە لەلاین شیعەوە بەرێوەدەبرا، ئەم دەسكەوتەی گۆڕی بۆ جیاكاری دژی سوننەكان بە شێوەی بەرنامەیەكی داڕێژراو.

لە هاوینی 2014دا سونەكان هەستیان كرد مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت وەك هاولاتی نمرە دوو، پاشان رێكخراوی ئیسلامی توانی دەستی بگاتە شاری موصل، دووەم گەورەترین شار لە عێراق، بەبێ هیچ بەرگری كردنێك.

لەگەل ئەم دۆخەو كەم ورەیی سوپای عێراقدا، ئەفسەرە گەورەكان پێش ئەوەی داعش پێبكەوێ هێزەكانیان بە جێهێشت، ئەمەش وای كرد رێكخراوەكە دەست بەسەر سێیەكی رووبەری عێراقدا بگرێت.

لە سوریای دراوسێش، لە ژێر سایەی بەردەوام بوونی جەنگی ئەهلی و ناوخۆییدا، وای كرد ئەو فەوزایە بقۆزێتەوەو بەوەی توندترین رێكخراوی بیوباوەڕی بو لە نێو گروپە هەڵگەراوەكاندا رووبەرێكی فراوانی خستە ژێر قەلەمڕەوی خۆیەوە.

دەوڵەتی دووەمی ئیسلامی 
كەواتە، دەكرێ ئەمە جارێكی تر رووبداتەوە؟ بەڵێ بەلام لە هەمان كاتدا نا!

ئەگەر نیە رێگە بدرێت بۆ هیچ خەلافەتێك و لەهەر قەبارەیەكدا خۆی دروست بكاتەوە، بەلام زۆر هۆكار هەن؛ ئەوانەی وایان كرد سەركەوتنی پێش وەخت بەدەست بهێنێ، تا ئێستاش ئەو هۆكارانە ئامادەگییان هەیە.

عێراق پڕە لە میلشیای شیعە، هەندێكیان راهێنراوو پارەدار دەكرێن لەلایەن ئێرانەوە، و راپۆرتەكان جێگای دڵەڕاوكێن، دەربارەی هەندێ لە گوند نشینە سونیەكان بەوەی لە ماڵ و حاڵی خۆیان دەردەكرێن، و هەندێ كات لە رێگەی هەڵەوە تۆمەتبار دەكرێن بە لایەنگیری بۆ رێكخراوی داعش. لە هەندێ ناوچەش ، گروپەكانی تۆڵەی شیعی بەشەو كاری خۆیان دەكەن و لە سزا پارێزراون.

لەبەرئەوە، عێراق پێویستیەكی زۆری بە پرۆسەی ئاشتبونەوەی نیشتمانی هەیە كە هەموان بگرێتەوە، ئەمەش بۆ دووبارە نەبونەوەی كۆپیەكی تری رێكخراوی داعش.

هەرچی سوریایە، ئەو هۆكارەی بوە مایەی تەقینەوەی كارەساتی جەنگی ئەهلی، لە كۆشكەكەی دانیشتوە لە دیمەشق‌ و لاف و گەزافی سەركەوتن لێدەدا، پێدەچێ سەرۆك بەشار ئەسەد كە لەلایەن روس و ئێرانیەوەكانەوە رزگاركرا لەهەموو كات دۆخی باشتر بێت لەروی ئەمنیەوە.
ئەوەی دیارە زۆربەی سوریەكان زۆر ماندوون، بەلام ئەو كارە دڕاندتنەیەی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەنجامی دەدا هۆكارە بە ئاراستەی شەڕی چەكداری، لەم نێوەندەشدا رێكخراوی داعش بەدوای رێگایەكدا دەگەڕێ بگەڕێتەوە گۆڕەپانی جەنگ لە سوریادا.

لەمەش دوورتر و لەسەر ئاستی جیهانی، هەر شوێنێك هەست بە سیستەمێكی خراپ و بێ بەش كردن و چەوسانەوەی ئایینی بكرێت لە دژی موسڵمانان، یاخود لە هەرشوێنێك ژمارەیەكی زۆر گەنجی بێزار هەبێت؛ ئەوانەی هەست دەكەن ژیانیان ئامانجەكانیان بەدیناهێنێ، ئەوا بەردەوام هەل زۆرە رابكێشرێن و بچنە نێو گروپی رێكخراوی داعشەوە.

خەلافەتی رێكخراوەكە كۆتایی هات، بەلام ئایدۆلۆژیاكەی قابیلی بڵاوبونەوەیە بە شێوەیەكی مەترسیدار و جارێ كۆتایی پێ نەهاتوە.

سەرچاوە:  BBC
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved