فێڵیك لەواتساپ بۆ خوێندنەوەی نامە بێ ئاگاداری بەرانبەرەكەت

هەمەڕەنگ

01/03/2019‌ 1344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارەزایان توانیویانە فێڵێك ئاشكرابكەن، كە رێگە بە بەكارهێنەرانی ئەپڵیكەیشنی "واتساپ" دەدات نامەكان بخوێننەوە بێ ئەوەی ئەو كەسەی نامەكەی ناردووە پێیبزانێت.

ئێستا بەكارهێنەرانی مۆبایلی "ئایفۆن" بەشێوەیەكی ئازادانە دەتوانن ئەو نامانە بخوێننەوە، كە بۆیان دێت بێ ئەوەی ئەو نیشانە شینە دەربكەوێت، كە واتای خوێندنەوەی نامەكەیە.

بەگوێرەی ئەوەی رۆژنامەی  " The Sun"ی بەریتانی ،  مۆبایلی ئایفۆن خاسیەتی "دەستلێدانی سێ رەهەندی" هەیە، كە لەڕێگای دەست داگرتن لەسەر شاشەی مۆبایلەكە چەند بژاردەیەكی نوێ دەخاتە بەردەست .

كاتێك كلیك لەسەر چوارگۆشەی " نامە' دەكەیت ، ئەوكات دەتوانی نامەكە بخوێنیتەوە بیئەوەی نیشانە شینەكە دەربكەوێت ، بەو مەرجەی ژمارەی نامەكان لە ١٢ نامە زیاتر نەبێ.

شارەزاكان دەڵێن نابێت بە قورسییەكی زۆر دەست لەسەر شاشەكە دابنرێت نەوەك راستەوخۆ  بگوازرێتەوە بۆ پەنجەرەی " قسەكردن" لەناو ئەپڵیكەیشنەكە ، دواتر  نێرەری نامەكە بزانێت تۆ نامەكەت خوێندۆتەوە.

ئەم خاسیەتە لەسەر چەند جۆریكی دیاریكراوی ئایفۆن كار دەكات وەك ئایفون 6S وئایفون7 و7 پلەس  و و ئایفون 8 و8 پڵەس، وئایفون x وxs وxs ماكس.

سەرچاوە: sputnik
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی