چــوار رێــگــە بــۆ دەســتــخــســتــنــی رەگــەزنــامــەی تــوركیا

جیهان

03/03/2019‌ 1522 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چوار رێگە هەیە بۆ دەستخستنی رەگەزنامەی توركی، بۆ كەسێك ئەگەر بیەوێت بەدەستی بهێنێت.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، رێگەی یەكەمی بەدەستهێنانی رەگەزنامەی توركی ئەوەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ مافی مانەوەی توركیات هەبێت، دوای ئەوە راستەوخۆ دەبێت بە رەگەزنامە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، رێگەی دووەم ئەوەیە، كە كەسێكی بیانی هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێكی هەڵگری رەگەزنامەی توركی بكات، رێگەی سێیەمیش ئەوەیە، كە بەبڕیارێكی تایبەت رەگەزنامە بەكەسێك بدرێت.

رێگەی چوارەمیش بۆ دەستخستنی رەگەزنامەی توركی، وەبەرهێنانە لەو وڵاتە ئەویش بە وەگەڕخستنی 250 هەزار دۆلار بۆ ماوەی سێ ساڵ‌و رێگەی پێنجەمیش كردنەوەی ئەژماری بانكی‌و دانانی بڕێكی زۆر پارە لەبانكەكانی توركیا.

هـ ـ ح

بەپەلە