ئەلیسا دوای وەرگرتنی چارەسەر وێنەیەك بڵاودەكاتەوە

هەمەڕەنگ

04/03/2019‌ 1387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی لوبنانی ئەلیسا، لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەیەكی بڵاوكردەوە، ئەوەش دوای وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانەیەك.

ئەلیسا لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی برۆكسڵی پایتەختی بەلجیكا چارەسەری وەرگرتووەو یەكێك لەهاوڕێكانیشی لەگەڵ بووە.

ئەلیسا ماوەیەكە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك بووە، كە لەو ماوەیە بە بەردەوامی چارەسەر وەردەگرێت.

پێشتریش وەزیری تەندروستی لوبنانی غسان حاسبانی رایگەیاندبوو، كە ئەلیسا تووشی پێشرپەنجە بووەو هەوڵی چارەسەر دەدات، بۆ ئەوەش كردییە باڵوێزی وڵاتەكەی بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە.

ئەلیسا لەسەر وێنەكە نووسیویەتی، شەڕكردن تا سەركەوتن، من رووبەڕووی نەخۆشی دەبمەوەو سەردەكەوم.

هـ ـ ح