سعودیه‌ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی لەیەمەن ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1828 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

عەرەبستانی سعودی بەفەرمی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی ڕاگرت کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بنکەو پێگەکانی چەکدارانی حوسی لەسەرتاسەری خاکی یەمەندا دەکاتە ئامانج.


لیوا تورکی مالیکی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیه‌ لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، "ئێمە خەریکی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانین کە توخمەکان، چەکدارەکان‌و تواناییە جەنگییەکانی گروپی حوسییەکان دەکاتە ئامانج".

مالیکی ئاماژەی بەوەشدا، لەم هێرشانەدا توانیویانە 136 ئامانجی سەربازیی لەو ناوچانەدا تێکبشکێنن‌و وێران بکەن کە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی حوسیدان.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئه‌وه‌شى وت، "هێزەکانی عەرەبستانی سعودیه‌ لەئێستادا کار بۆ هەڵوەشاندنەوەو تێکشکاندنی تەواوەتیی تۆڕی موشەکە بالیستییەکانی حوسییەکان دەکەن، هاوکات بەدرێژایی 24 کاتژمێر پاڵپشتیی ئاسمانیی بەردەوام پێشکەش بەیەکە جیاوازەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دەکەن تا بەرپەرچی هێرشەکان بدەنەوە".