شارپرێس:
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا دژى بڕیارێكى
ترهمپ هاتهدهنگو لهپهیامێكدا دهڵێت، "بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
بۆ لادانی تاکلایەنەی سزاکانی سەر ڕوسیاو ڕێگەدان بەهەناردەکردنی سوتهمهنیى
(گازوایل) لەلایەن مۆسکۆوە، نە دادپەروەرانەیەو نە بێگەردیشە".
پێگەی ئەلیکترۆنیی ئەکسیۆس لەچاوپێکەوتنێکی
تەلەفۆنیدا لەزاری زیلینسکییەوە بڵاویكردوهتهوه، "ئەمکارە ڕێک وەک دیارییەکی
جەژنی لەدایکبونە بۆ پوتن؛ دیمەنێکی یەکجار خراپ پیشاندەدات؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک
بۆ یادی لەدایکبونی سەرۆکی ڕوسیا کە کەوتە ناو ئەم هەفتەیەوە".
ئەم لێدوانە توندەی زیلینسکی پاش ئەوەدێت، دۆناڵد
ترەمپ ڕێککەوتنێکی فەرمیی لەگەڵ پوتن ڕاگەیاند، بۆ دابینکردنی بڕی زیاتری دیزلی ڕوسی
بۆ بازاڕە جیهانییەکان؛ ڕێککەوتنەکە هەڵپەساردنی کاتیی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کەرتی
دیزلی ڕوسیادا دەگرێتەوە کە تاوهكو نیسانی 2027 بەردەوامدەبێت.
ئهمهش لهكاتێكدایه، ترەمپ ڕایگەیاندوه،
پوتن ڕەزامەندیی دەربڕیوە بۆ دابینکردنی زیاتر لە300 هەزار تۆن گازوایل بەشێوەیەکی
دەستبەجێ بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهانو بەڵێنیشیداوە، لەمانگی تشرینی دوەمی داهاتودا
500 هەزار تۆن گازوایلى دیكه ڕەوانە بکات.
ئەم بڕیارە کتوپڕە کە دوای پهیوەندییەکی تەلەفۆنیی
نێوان ترەمپو پوتن هات، شەپۆلێکی قورسی هاوڕانەبونو توڕەیی لەکیێڤو چەندین پایتەختی
ئەوروپیدا دروستکرد.
کاردانەوە توندەکان بەهۆی ئەوەبوو کە بڕیارەکە
هاوکاتبوو لەگەڵ بونی نێردراوەکانی ترەمپ، ستیڤ ویتکۆفو جارید کۆشنەر لەشاری مەیامی
بۆ کۆبونەوە لەگەڵ وهفدى ئۆکرانیاو دیپلۆماتکارانی (ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا،
یەکێتیی ئەوروپاو هاوپەیمانێتیی ناتۆ) بەمەبەستی تاووتوێکردنی بیرۆکە نوێیەکانی ئەمریکا
بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگ، ئەمەش تەنگژەیەکی نوێی لەنێوان واشنتۆنو هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانیدا
دروستکرد.
