ئایا هێڵەكانی فڕۆكەوانی سیخوڕیمان بەسەرەوە دەكەن؟

جیهان

05/03/2019‌ 837 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند تویتێكی توێژەرێك لەئاسایشی ژمارەیی ، مشتومرێكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا،  كە ئایا هێڵەكانی فڕۆكەوانی لەڕێگای ئەو كامێرا جێگیرەی ناو شاشەی كاتبەسەربردنی بەردەم سەرنشینانەوە هەیە ، سیخورییان بەسەرەوە دەكرێت یان نا؟ 

فیتالی كاملۆك لە ١٧ ی شوبات لەگەڵ هاوسەكەی بە فرۆكەیەیكی هێڵی ئاسمانی سەنگاپوری گەشتی دەكرد ، سەرنجیدا لە بەشی كاتبەسەربردنی فرۆكەكە و لەبەردەمی شتێكی جێگیری هاوشێوەی كامێرا هەیە.

كاملۆك وێنەیەكی كامێراكەی گرت لەگەڵ هاورێكانی لە یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویان كردەوە  و ئاراستەی كۆمپانیا فرۆكەوانییەكەیان كرد ،  كۆمپانیاكەش نكووڵی لەبوونی كامیرای لەو شێوەیە نەكرد ، بەڵام گوتی ئەو كامێرایانە لەكاركەوتوون و بەكار نایەن .

هەر سەبارەت بەو بابەتە تۆڕی هەواڵیی " CNN"ی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، بوونی ئەو جۆرە كامێرایانە لەو جێگایە شتێكی تازە نییە.

ئەو تەلەفزیۆنە ئەمەریكییە لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاویشیكردەوە، كە سیستەمی شاشەی كاتبەسەربردن لە فرۆكەكانی كۆمپانیای فرۆكەوانیی سەنگافووری بەكاردەهێنرێت لەلایەن كۆمپانیای " پاناسۆنیك ئەفیۆنیكس"ی ئەمەریكییەوە درووست دەكرێت ، تەنانەت ئەو سیستەمە لەگەلێك لە هێڵە ئاسمانییە سەرەكییەكانی تری وەك هیڵی ئاسمانی ئیماراتیشدا هەیە.

"كۆمپانیای پاناسۆنیك ئەفیۆنیكس" ، ساڵی ٢٠١٧ رایگەیاند كە لەگەڵ كۆمپانیای " تاسینت" هاوبەشییەكیان درووستكردووە بۆ  خستنەناوی "ئامێری ناسینەوەی كەسایەتی " ی كۆمپانیای تاسینت  بۆناو  شاشەی كاتبەسەربردن كە كۆمپانیای پاناسۆنیك ئیفیۆنیكسە .

كاتی خۆی ئەو دوو كۆمپانیایەیە رایانگەیاند، كە دەیانەوێت لە ئایندەدا سیستەمێكی خێرای ناسینەوەی كەسایەتیی درووست بكەن،  تا لەكاتی پێش فڕین و لەكاتی فڕین و  لەكاتی گەیشتندا سەرنشینەكان بناسێتەوە ، ئەوەش لەجیاتی ئەوەی سەرنشینەكان لەبەردەم نووسینگەی كۆچی فرۆكەخانەكان ڕیز ببەستن.

بەستەری " ئیبكس" كە تایبەتە بە شارەزایی گەشتكردن بۆ سەرنشینانی فرۆكە ، لە گرنگی ئەو بابەتەی كەمكردەوە و گوتی دەكرێت ئەو كامێرایە بەكارنهێنرێت و درووستكردنی پەیوەندیی ڤیدیۆیی یاخود بۆ چاودێریكردنی سەرنشینەكان  لەرووی تەندرووستیی و  ئەنجامدانی هەڵسوكەوتی گوماناوی  لەناو فرۆكەكەدا.

لە وەڵامی نیگەرانی سەرنشینانیش پەیوەست بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییەكانیان لەناو فرۆكەدا گوتی     " ئێمە رۆژانە لەدەرەوەی فرۆكەخانەكان بێ وەرگرتنی مۆڵەت لێمان ، دەیانجار لەلایەن هیزە ئەمنییەكان و كامێرای فرۆشگە و رێگاو بان و فرۆكەخانەكان چاودێریی دەكرێین ... بۆیە ئەو نیگەرانییانە لەجێگەی خۆیان نین".

سەرچاوە: الحرە
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی