مۆرینیۆ لاری نییە لەگەڕانەوەی بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

06/03/2019‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پرتوگالی رایگەیاند، لاری نییە لەگەڕانەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی ئەو یانە مەدریدییە.

مۆرینیۆ راشیگەیاند، ئەزموونێكی باشی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید هەیە، بۆیە ئێستا هیچ لارییەكی نییە جارێكی تر ئەو ئەزموونە دووبارە بكاتەوەو روو لەیانە مەدریدییەكە بكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی ریاڵ مەدرید لەدۆخێكی خراپدایەو ئەگەر هەیە بەم نزیكانە سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەكە دووربخرێتەوە.

یانەی ریاڵ مەدرید بۆ شوێنگرەوەی سۆلاری بەدوای راهێنەرێكی نوێ‌ دەگەڕێت‌و ئەگەر هەیە، مۆرینیۆ بكاتەوە بەراهێنەری، كە لەساڵانی 2010 بۆ 2013 راهێنەری ئەو یانەیە بوو.

هـ ـ ح