شارپرێس:
بەرەبەیانی رۆژی ٢٥ی شوبات تارانی پایتەختی ئێران میوانێكی تایبەتی هەبوو، كەسێك لە فرۆكەخانەی میهرئابادەوە بەكاروانێكی بچووكی ئوتومبیل، بەڵام پاسەوانی ڕاهێنراو بەرەو باڵەخانەیەك لەتارانی پایتەخت بەڕێكەوت .
بەگوێرەی رۆژنامەی "سونح نۆی" ئێرانی سەعات نۆی بەرەبەیانی بووی، كاتێك ئۆتۆمبیلێكی رەش گەیشتە بەردەم بارەگای رابەری شۆرشی ئیسلامی لە كۆتایی شەقامی فەلەستین ، سەرنشینەكەشی ناوی بێ هیچ پێشوازییەكی فەرمی چووە ناو بارەگاكەی خامەنەیی.
ئەو میوانانەی پێش سەعاتێك بانگهێشت كرابوون دەیانزانی ئەو میوانەی دێت یەكێكە لە میوانە گەورە و گرنگەكانی بەرەی مقاوەمەت، بەڵام لەناوەكەی دڵنیا نەبوون ، دوای چەند ساتێكی كەم بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا گەیشتە ژوورەكە .
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەشار ئەسەد لەڕێگای فرۆكەیەكی ئێرانییەوە زۆر بەنهێنی سەردانی ئێرانی كردووە ، هەرچەندە سەردانەكە لەخشتەی كارەكاندا بوو، بەڵام ئێرانییەكان رۆژ و سەعاتی سەردانەكەیان زۆر بەنهێنی هێشتبووەوە ، چەند كەسێكی كەم، كە لەژمارەی پەنجەكانی دەست تێپەری نەدەكرد كەس ئاگادار ی سەردانەكە نەبوو، بەڵام ئەوە بۆ چی؟ ئایا لەبەر پاراستنی ژیانی ئەسەد بوو یاخود كیشەیەكی تر هەبوو .
رۆژنامەكە لەو بارەوە دەڵێت: لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا زۆر بەكەمی نەبێت بەشار ئەسەد گەشتی بۆ دەرەوە نەكردووە ، ئەویش لەبەر ئەوەی رەنگە بەهۆی گرووپە تەكفیرییەكانەوە مەترسی لەسەر ژیانی درووستبكەن ، سەرباری ئەوەی ئەگەری ئەوە هەبوو لەلایەن ئیسرائیلییەكانەوە بكرێتە ئامانج .
باس لەوەش دەكرێت، كە دزەكردنی سەردانی بەشار ئەسەد رەنگە پاڵی بەئیسرائیلەوە بنایە تاوەكو پیلانەكانی خۆی جیبەجێبكات ، هەرچەندە ئێران توانای ئەوەی هەیە ئاسمانی خۆشیو دەرەوەی جوگرافیای خۆشی بپارێزێت ، بەڵام لەو رووەوە مەترسیی گەورە هەبوون .
بەپێی رۆژنامەكە ئەو سەردانە نهێنییەی بەشار ئەسەد دەرخەری راددەی سەركەوتنی دەزگای سەربازیی و ئەمنیی ئێرانە لە پاراستنی نهێنی سەردانەكە .
دوای دیدارێكی زۆر دۆستانە لەگەڵ خامەنەیی، بەشار ئەسەد بەرەوە نووسینگەی حەسەن روحانی بەڕێكەوتووە ، ئەویش تەنیا رۆژێك پێش سەردانەكە ئاگادار كرابووەوە ، روحانیش وای بەباش زانیوە ژمارەیەكی زۆر كەم نەبێت بە سەردانەكە نەزانن ئەویش تەنیا یەك كاتژمێر پێش سەردانەكە ئاگادار كرابوونەوە ، هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئاڵای سوریا لە دیدارەكە دانەنرێت .
هەمان شتیش لە روسیا روویدا، كە لەكاتی چاوپێكەوتنی ئەسەد بە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا ئاڵای سوریا دانەنرابوو ، چونكە بەشی تەشریفاتی ئاگاداری سەردانەكە نەبوون .
بەڕێوەبەری نووسینگەی حەسەن روحانی لەدەرەوەی بینای سەرۆكایەتی كۆمار چاوەڕێی هاتنی میوانێكی تایبەتی دەكرد ، نەیدەزانی كە ئەو كەسە بەپێ دێتە ژوورەوە .
دوای ئەوەی روحانی بە گەیشتنی ئەسەد بۆ گۆڕەپانی بارەگای سەرۆكایەتی كۆمار ئاگادار دەكرێتەوە روحانی ژوورەكەی خۆی بەجێ دێڵێ و بۆ ڕارەوی پێشوازی ئەسەد دەچێت و لەوێ زۆر بەگەرمی یەكتر لەباوەش دەگرن.
شاندی یاوەری ئەسەد زۆر كەم بوون ، باڵیۆزی سوریا لە تاران و تەنانەت وەزیری دەرەوەی سوریا وەلید موعەللیمیش بە گەشتەكەی ئەسەدی نەزانیبوو ، رۆژنامەكە دەڵێت محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وەك نارەزایەتییەك لەوەی لەهاتنی ئەسەد ئاگادار نەكرابۆوە ، دەستلەكاركێشانەوەكەی پیشكەش كرد ، كە دواتر لێی پەشیمان بۆوە .
دوای كۆتایی هاتنی گەشتەكەی كە چوار كاتژمێر لە تاران مایەوە، ئەسەد گەڕایەوە بۆ فرۆكەخانە و لەوێوە بەهاوڕێیەتی جەنەڕاڵ قاسم سلێمانی بەرەو دیمەشق گەڕایەوە ، تاوەكو گەیشتنەوەی ئەسەد بە كۆشكی كۆماری وێنەگرەكانی تاران وەك بارمتە لەشوێنێك هێشترانەوە .
دوای ئەوەی پەیامی قاسم سلێمانی گەیشتەوە تاران ، ئەوكات هەواڵی سەردانەكە بەشێوەیەكی بچووك ، دواتر بە فراوانی بڵاوكرایەوە .
قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران وتی: جەواد زەریف بەرپرسی سیاسەتی دەرەكی ئێران لەوەتی دۆسیەی وەزارەتی دەرەوەی وەرگرتووە ، لەلایەن گەورە بەرپرسان و لەسەرووی هەمووشیانەوە ڕابەری شۆڕسی ئیسلامی پشتیوانی هەبووە .
قاسم سلێمانی باسی لەوە كرد كە لەكاتی بەڕێز بەشار ئەسەد بۆ تاران و بینینی حەسەن روحانی سەرۆك كۆمار ، هەندێ كەموكوڕیی لەڕێكخستنی ئیشەكان لەناو سەرۆكایەتی كۆمار درووست بوو كە بووە هۆی ئەوەی وەزیری دەرەوەمان لەو چاوپێكەوتنە ئامادە نەبێت .
سلێمانی هەروەها وتی: هەموو ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە ئامادە نەبوونی وەزیری دەرەوە لەو دیدارە بە ئەنقەست نەبووە ، بەڵكو زەریف وەك وەزیری دەرەوە بەرپرسی سەرەكییە لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران .
دوای سەردانەكەی بەشار ئەسەد ، وەزیری دەرەوەی ئێران لەرێگای هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر دەستلەكار كێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند ، بێئەوەی هۆكاری ئەو دەستلەكاركیشانەوەیە باس بكات، بەڵام دواتر زەریف لە دەستلەكاركێشانەوەكەی پەشیمان بۆوە و لەسەر كارەكەی بەردەوام بوو .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
سەرچاوە: sputnik