شارپرێس:
هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك و ئینستاگرام له‌پڕ كێشه‌كان تێكه‌وت ئاسته‌نگیان بۆ چونه‌ناو هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌كانیان بۆ دروستبووە.
لەکاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممەوە بەکاتی باشوری کوردستان هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و ئینستاگرام کە سەر بە کۆمپانیای فەیسبوکن کێسەی تەکنیکیان بۆ دروست بووەت.
کەمێک لەمەوبەریش كۆمپانیای فه‌یسبوك له‌باره‌ی ئه‌و کێشە ته‌كنیكییانەوە رایگه‌یاندوه "هه‌ندێك به‌كارهێنه‌ر كێشه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ناتوانن بچنه ناو تۆڕەکانی كۆمپانیاكه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر سكاڵای ئه‌وه‌یان كرد ناتوانن هه‌ریه‌ك له فه‌یسبوك و ئینستاگرام به‌كاربهێنن".
"هاشتاگی فه‌یسبوك له‌كار كه‌وت – facebookdown#" بڵاوکراوەتەوە
هەروەها لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر هاشتاگێك به‌ناوی "فه‌یسبوك له‌كار كه‌وت – facebookdown#" بڵاوكرایه‌وه ده‌یان كه‌س ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه فه‌یسبوك له‌كار كه‌وتوه.
تا ئێستاش كۆمپانیاكه بەفەرمیهۆكاری ئه‌و كێشه تەکنیکییەی ئه‌و دوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی ئاشكرا نه‌كردوه.
هــ. ب