پشووی كۆتایی هەفتە كاریگەری لەسەر زۆری بەرهەم دەبێت

جیهان

14/03/2019‌ 653 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ دەریخستووە، كە پشووی كۆتایی هەفتە بۆ كارمەندا كاریگەری لەسەر زیادبوونی بەرهەم دەبێت.

توێژینەوەكە لە نیوزیلەندا ئەنجامدراوەو ئەنجامەكەی وا كەوتووەتەوە، هەر فەرمانبەرێك پشووی هەفتانەی هەبێت، ئەوە بەرهەمی زیاترە لەو فەرمانبەرانەی پشتووی هەفتانەیان نییە.

تۆڕی "دویچە فیلە" ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوەو ئاشكراشیكردووە، تا رۆژەكان‌و سەعاتەكانی پشوو زیاتر بێت، زیاتر كاریگەری ئەرێنی لەسەر فەرمانبەر دادەنێت.
 
توێژینەوەكە جەختیكردووەتەوە، كە باشترین سەعاتی ئیشكردن بۆ فەرمانبەر لە هەفتەیەكدا 30 سەعاتەو ئەگەر لەوە زیاتر بێت كاریگەری نەرێنی لەسەر دادەنێت.

هـ ـ ح