موچەی زەیدان لەیانەی ریاڵ مەدرید ئاشكرادەكرێت

وەرزش

14/03/2019‌ 702 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی سێ‌ ساڵەی لەگەڵ زەینەدین زەیدانی راهێنەری فەرەنسی كرد، میدیاكان موچەی ئەو راهێنەرەیان لەیانەكەی ئاشكرا.

 

بەپێی رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی كەتەلۆنی گرێبەستی زەیدان لەگەڵ ریاڵ مەدرید بە موچەی 12 ملیۆن یۆرۆیە بۆ هەر ساڵێك.

زەیدان هاوینی رابردوو ریزی یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشت‌و یانەی ریاڵ مەدریدیش بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم دواییەی جارێكی تر گرێبەستی لەگەڵ ئەو راهێنەرە فەرەنسییە كردەوە.

پێشتر گرێبەستی زەیدان‌و ریاڵ مەدرید بۆ سێ‌ ساڵ بوو، كە بۆ هەر ساڵێك 7.5 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت‌و ئەنجامی باشیشی لەگەڵ یانەكەی تۆماركرد.

هـ ـ ح

بەپەلە