ترەمپ لەبارەی كاتی دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر ئێران ڕونكردنەوە دەدات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 261 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەپۆستێكدا لەبارەی وەشاندنی گورزێكی نوێ لە ئێران ڕونكردنەوەی دا.

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، جارێ پێش هەڵبژاردنی نیوە خولی ئەمریكا هێرش ناكەینەوە سەر ئێران لەپێش 3ی مانگی داهاتوو.

دەشڵێت، ئێستا گفتوگۆ ئەنجام دەدەین لەگەڵ ئێران و گفتوگۆكانمان زۆر بەرهەمدارن.

ترەمپ باسی لەوەشكرد ڕەوشی ئێران لەڕووی ئابوری و سەربازییەوە زۆر خراپە.

ئەوە لەكاتێكدایە ئەمڕۆ میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە ئەمریكا و ئیسرائیل ئامادەكاری دەكەن بۆ لێدانی گورزێكی نوێ لە ئێران و كردنەئامانجی دامەزراوەكانی وزە و ئەتۆمی.