شارپرێس:
لەڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كارەبا دەڵێن، كاتژمێر 12ی ئەم شەو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ، كۆمپانیای داناگاز دەست بە قۆناغی دووەمی چاكسازییەكەی دەكات و هەناردەی غاز لە 520 ملیۆن پێ سێجا بۆ 260 ملیۆن پێ سێجا كەم دەكات، بەمەش بڕی 1070مێگاوات كارەبا كەم دەكات".
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا، هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتییەكان، هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی كەمترین كاریگەریی لەسەر كاتەكانی پێدانی كارەبا هەبێت".
دەشڵێن، هەروەكو پێشتریش ڕامانگەیاندبوو ئەم كەمبوونەوەیە لە ماوەی ئەم چوار ڕۆژەدا كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی غازی شلی ماڵان ناكات.