لیستی ئەو وڵاتانەی جیهان سوپاو هێزی بەرگری-یان نییە

جیهان

23/03/2019‌ 2963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی خەڵكی دڵنیان لەوەی هەندێك وڵات هەرچەندە قەبارەشی بچووك بێت، پێویستە سوپایەكی تایبەت بەخۆی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئێستا چەند وڵاتێك هەن هیچ جۆرە سوپایەكی تایبەت بەخۆیان نییە. 

ژاپۆن لەلیستەكەدا پۆلێن نەكراوە، چونكە لە راستیدا تا ئێستا هێزی چەكداری هەیە، هەرچەندە ناویشیان لێناوە هێزی بەرگری لەخۆو ژمارەیەك كۆت و بەندی لەسەرە، كە ماڵپەڕی (belvpo)  10 وڵاتی پۆلێن كردووە، كە سوپایان نییە.

دورگەكانی مارشاڵ
لەیەكەم چركەساتی دروست بوونیەوە پەیكەری هێزەكەی بریتیە لە پۆلیس، جگە لە پاسەوانی كەنار و بوونی یەك بەلەم لە ژێر فەرمانیدایە، لەكاتی دروست بوونی كێشەدا لەگەڵ دوژمنێكی دیاریكراو، بەپێی رێككەوتنامەی ئازاد ئەمەریكا بەرگری لە دورگەكانی مارشاڵ دەكات.

پالاو
یەكێكە لەو وڵاتانەی تەنها پۆلیسیان هەیە و ژمارەیان 30 چەكدارە، یان كەمتر لە 10 بەرگریكار لە كەنارەكانی و تەنها بەلەمێك بەكاردەهێنن، ئەویش بە هەمان شێوە ئەمەریكا پارێزگاری لێ دەكات.

ساموا
لەكاتی رووبەرووبونەوەی هێرشدا نیوزلەندە بەرگری لێدەكات – بە گوێرەی رێككەوتنێك لە ساڵی 1962 دا مۆركراوە لە نێوانیان-، ئەم وڵاتەش بەهەمان شێوەی وڵاتەكانی پێشوو تەنها پۆلیسی هەیە، لەگەل ژمارەیەكی كەم لە چەك و بوونی تەنها بەلەمێك.

توفالو
ولاتێكە ژمارەیەكی كەم چەك و پۆلیسی هەیە، جگە لە بوونی بەلەمێك، لەكاتی دروست بوونی كێشەدا دیار نیە كێ بەرگری لەم ولاتە دەكات.

ڤاتیكان
چاودێری رژێم لە ڤاتیكان لەلایەن هێزێكی تایبەت و پاسەوانی سویسراوەیە، لە هەمان كاتدا ڤاتیكان هیچ جۆرە رێككەوتنێكی بەرگری لە گەل ئیتالیادا نییە، چونكە وڵاتەكە نە نەدەیەوێ نە دەتوانی شەڕ بەرپا بكات هەتا ئەگەر رووبەرووی هێرشیش ببێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تاكو ساڵی 1970 ڤاتیكان هێزە چەكدارەیكەی بریتی بوو لە پاسەوانی بەڵتی .

ناورو
لەم ولاتەدا هێزێكی پۆلیسی گەورە چەكداری رێكخراوی هەیە، بەلام تاكو ئێستا سوپایەكی تایبەت بەخۆی نییە، بە گوێرەی ئەو رێككەوتنەی لەگەڵ ئوسترالیا هەیەتی، هەر هێرش بەرێك بۆ سەری لە رێگەی دادگاوە یەكلایی دەكاتەوە.

دورگەكانی سلیمان
لە ماوەیەكی دیاركراودا پێكهاتەیەكی نیمچە سەربازی هەبوو، و دەكرا بە سوپا ئەژمار بكرێت، بەلام دوای ئەوەی ململانێی رەگەزی تیایدا بەرپا بوو، پرۆسەی بەسەرباز گرتنی تێدا دروست بوو، دوای ئەوەی ئوسترالیا و نیوزلەندە دورگەكانیان داگیركرد، لایەنەكان ناچار كران ئاشتی بەرپا بكەن و چەكیان لێ دابماڵن، لەو كاتەوە تا ئێستا هیچ جۆرە سوپایەك لەو وڵاتەدا نییە، تەنها دەوریاتی پۆلیس و دەریایی هەیەو دوو بەلەم بەكاردەهێنن.

لیختنشتاین
لەم وڵاتەدا بۆ ماوەیەكی زۆر هێزی سەربازی هەبوە، بەلام پاش ماوەیەك دەستبەرداری بووە، چونكە پێی وابوە خۆشییەكی بە نرخە، ئەمەش لە ساڵی 1868 دا روویدا. لەگەل ئەوەدا، یاساكانی وڵات رێگە بەسەرجەم پیاوان دەدات چەك هەلبگرن لە دۆخی جەنگدا، سەرەرای ئەوەش، ئەم ولاتە بەتەواوەتی دابڕاو نییەو هێزێكی پۆلیسی تایبەتی هەیە كە خاوەن چەكی ئۆتۆماتیكی و تایبەتن.

گرینادا
بۆ ماوەیەكی كەم سوپای هەبوە، كە تەنها چوار ساڵ بوە؛ ئەویش پێش داگیركاری ئەمەریكا لە ساڵی 1983. ئێستا خواەنی 500 پۆلیس و دەوریەی كەنارە كە ئاشتی هاولاتیان دەستبەردەكەن، و خاوەنی چوار بەلەمە، لەكاتی هەلگیرساندنی شەڕدا ئەمەریكا بەرگری لێدەكات.

ئەندورا
ئەم ولاتە ئەوروپیە بچوكە پێدەچێ نەتوانێ تێچوەكانی سوپا دابین بكات، لەلایەنی فەرمیەوە هێزە چەكدارەكان بوونیان هەیە، بەلام هیچ ئەركێكیان نیە جگە لە كاری بۆنەو ئاهەنگێڕاندا. هێزی چەكداری بەهێز لە ولاتەكەدا؛ هێزێكی تایبەتی پۆلیسە. لە حاڵەتی دروست بوونی كێشەدا، بە پێی رێككەوتنێكی بەرگری فەرمی، فەرەنسا دەیپارێزێت.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا