یۆرگن كلۆپ بەرگری لە موحەمەد سەڵاح دەكات

وەرزش

14/04/2019‌ 1225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چەند سەعاتێك پێش یارییەكەی نێوان ھەردوو یانەی چێڵسی و لیڤەرپولی ئینگلیزی لە گەڕی ٣٤ خولی نایابی ئینگلتەرا، یۆرگن كڵۆپ بە تووندی ئیدانەی ھۆتفكێشانی ڕەگەزپەرستانە لە دژی محەمەد سەڵاح میسری و ئەستێرەی یانەكەی دەكات.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، كە شەش ھاندەری چێڵسی پێش یاری یانەكەیان بەرانبەر سڵاڤیا پراگ لە خولی ئەوروپی، چەند جارێك ھۆتافیانكێشا دژی سەڵاح و بە "تەقێنەرەوە" ناویان برد (سەڵاح تەقێنەرەوەیە) ئەوەش تەنیا لەبەرئەوەیە، كە محەمەد سەڵاح مسوڵمانە.

ھەروەھا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدالە پێش یارییەكەی ئەمڕۆی نێوان ھەردوو یانەی لیڤەرپول و چێڵسی ، یەكەم پرسیار، كە ڕوبەڕووی یۆرگن كڵۆپ كرایەوە پەیوەندار بوو بە ھۆتفكێشانی ڕەگەزپەرستانە دژی محەمەد سەڵاح ، ئەویش بەم شێوە وەڵامی دایەوە و وتی: شتێكی بێزراوە، ئەوانەی ئەو جۆرە ڕەفتارە ناوەرزشییانە دەنوێنن پێویستە تا كۆتایی ژیانیان بێبەش بكرێن لە ئامادەبوون مە یاریگاكانی تۆپی پێ.

ھەروەھا وتیشی: تۆپی پێ باڵاترین و بەھێزترین نمونەی توانایی بەیەكەوە كاركردنی كلتورە جیاوازەكانە لەگەڵ یەكتریدا،كەس گرنگی بەوە نادات كە لە كوێیوە ھاتووی ، دایك و باوكت كێن، یان ھەرشتێكی لەو جۆرە .

ھەر ئەو ڕۆژە سێ كەس لە ھۆتافكێشەكان ڕێگەیان پێنەدرا بچنە یاریگای (ئیدن) ی تایبەت بە یانەی سڵاڤیا پراگ لە یارییارییەكەی نێوان چێڵسی و سڵاڤیا پراگ لە خولی ئەوروپی، ھەروەھا لە ئێستا دا چێڵسی بەدوای سێ ھاندەرەكەی تردا دەگەڕێت.

یانەی لیڤەرپولیش لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند : ئەو ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دەستاو دەست دەكات ، و یەكێك لە یاریزانەكانمان تیایدا بەئامانجی ڕەگەزپەرستانە گیراوە، مەترسیدارەو جێی نیگەرانیمانە، داوادەكەین ڕێكاری پێویست بگیرێتە بەر دژی ئەو كەسانەی كە ئەو جۆرا تاوانانە ئەنجامدەدن و سزای پێویست بسەپێن بەسەریاندا، ئەگەر پێویستی كرد سزای بەكۆمەڵیس بسەپێنرێت، بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە تاوانانە .

لای خۆیەوە یانەی چێڵسیش ئیدانەی ھەموو جۆرە جیاكارییەكی كرد و بە بێزراو وەسفی كرد، ھەروەھا دەڵێت ئەگەر بەڵگەیەك ھەبوو لەسەر تێوەگلانی یەكێك لە ھاندەرەكانمان یان ھەر ئەندامێكی یانەی چێڵسی لەو جۆرە تاوانانە ، ئەوا ڕێكاری تووند دەگرینەبەر لە دژیان.ھەروەھا لێخۆشبوون ئەو ھاندەرانە  ناگرێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی