لەناویاندا قاسم سلێمانی‌و محەمەد جەعفەری هەیە
ئینستگرام پەیجەكانی سەر بەفەرماندەكانی سوپای پاسداران دادەخات

جیهان

17/04/2019‌ 1493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئەژمارەكانی سەر بەژمارەیەك لەفەرماندەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی دادەخات، كە لەناویاندا قاسم سلێمانی‌و محەمەد عەلی جەعفەری هەیە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی "میهر"ی ئێرانی، پێگەكە لە ماوەی بیست و چوار سەعاتی رابردوودا، ژمارەیەكی زۆر لەو پەیجانەی سەر بەدامەزراوە سەربازییەكانی ئێرانن دایخستون، زۆربەی ئەوانەش سەر سوپای پاسداران و ئەندامەكانی پێشووی ئەو دامەزراوەیەن.

ئاژانسەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دامەزراوەكان چەندین جار رەتیانكردووەتەوە هیچ چالاكییەك لەتۆرەكانی ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكان ئەنجام بدەن.

گرنگرتین ئەو پەیجانەی تا ئێستا داخراون:
- سوپای پاسداران
- سوپا و پاسەوانی شۆرشی ئێرانی 
- جەنراڵ پرس
- لیوا محەمەد عەلی جەعفەری (فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران)
- لیوا قاسم سلێمانی (فەرماندەی فەیلەقی قودس)
- عەمید موسا كەمالی 
- عەمید حسین سلامی (جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران)
- عەمید حەبیب شاسواری 
- حاجی سعدی قاسمی 
- محم باقر قلیباف (سەرۆكی پێشووی شارەوانی تاران)
- عزت الله زرگامی (سەرۆكی پێشوتری دامەزراوەی رادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران)
- فەیلەقی فاتمیەكان 
- بەرگری تاكو دەركەوتن

تۆڕەكە هیچ روون كردنەوەیەكی دەربارەی ئەو رێكارانە نەداوە، كە رەنگە پەیوەندی هەبێت بە پۆلین كردنی سوپای پاسداران لەلیستی تیرۆردا لەلایەن ئەمەریكاوە بەناوی (رێكخراوە تیرۆریستیەكان).

سەرچاوە: میهر
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا