بەڵگە نوێیەكان دەیسەلمێنن ئەمریكییەكان لەسەر مانگ نەنیشتوونەتەوە

جیهان

22/04/2019‌ 4571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەك دەزانن، یەكێك لە بیردۆزە پلانییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەمەریكیەیكان لەسەر رووی مانگ نەنیشتوونەتەوە، ئەوەی جێگای سەرەنجیشە، زۆربەی ئەوانەی گومانیان هەیە ئەمەریكین.

تا ئێستا، لیستێكی دورودرێژ لە بەڵگە خراونەتەروو، كە پێویستە بسەلمێنرێت ئەمەریكییەكان لەسەر رووی مانگ نەنیشتوونەتەوە، بەڵگەكانیش بریتین لە وێنە و ڤیدیۆ و نمونەی خاك، ئەمانەش بەڵگەن لەسەر بۆنەكەی پێشوو.

تیشكی گاما
لەگەڵ ئەوەدا، ئاژانسی ناسا بەشێوەیەكی جدی مامەڵە لەگەڵ ئەم بانگەشانەدا دەكات، بەرادەیەك ماڵپەڕێكی ئەلیكترۆنی دروست كردووە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو بانگەشانە لەسەر ئینتەرنێت، سەرەرای ئەوەش، هەندێك لە شرۆڤەكان بەلای كۆمەڵێك كەسەوە جێگای بڕوا پێكردن نییە و هەندێ نیشانەی فروفێڵ لە خۆ دەگرێت.

لەم بارەیەوە هەندێ كەس گومانی ئەوەیان هەیە ناردن و رادەستكردنی تۆمارەكان لە وێنەو ڤیدیۆ بۆ سەر زەوی بەبێ دەستكاری و تێكچوون بگات، ئەوانەی لە بواری وێنەگرتندا ئەزموونیان هەیە ئەوە دووپاتدەكەنەوە نێگەتیڤی كامێرا تووشی لەناوچوون دەبێتەوە بەهۆی تیشكەكانی گامای خۆر.

كەچی ئەوەی جێگای تێڕامانە، سەرجەم ئەو تۆمارانەی ناسا بڵاویدەكاتەوە وردیەكی بەرزی تێدایە، لەگەڵ ئەوەی نزیكەی 380 هەزار كلمی بڕیوە، بە شێوەیەك پێویستە لە ماوەی ئەو گەشتەدا تیشكی گاما تۆمارەكان لەناو بەرێت.

ئاژانسی ناسا ئەم بابەتەی روون كردۆتەوە دەربارەی تۆمارەكان، بەوەی نێگەتیڤی كامیرا دەكرێتە جێگایەكی قورقۆشەمی تایبەتەوە و دەبێتە مایەی هەڵمژینی تیشكی گاما بە رێژەی 95%، كەچی ئەوانەی بانگەشەی بیردۆزی پلان دەكەن سەبارەت بە نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ، دەڵێن مانگی ئاسمانی شوێنی تایبەت قورقۆشمی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا وێنەكان بۆ سەر زەوی لەناو ناچێت. لەلایەكی ترەوە، شارەزایانی ناسا رایانگەیاندوە ئاستی تیشكی سەر رووی مانگ بە شێوەیەك نیە ئەم جۆرە زیانانە بگەیەنێت.

فڕین لەسەر رووی مانگ 
یەكێك لەوانەی بڕوای بە بیردۆزی پلان هەیە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەمەریكا لەو جۆرە مانگی دەستكردی وەهای نییە توانای ئەوەی هەبێت لەسەر رووی مانگ بنیشێتەوەو لەسەر مانگەوە بۆ سەر زەوی بفڕێ.

بە شێوەیەك وای داناوە هەر مانگێگی دەستكرد بیەوێ لە زەویەوە بەرەو بۆشایی ئاسمان بفرێ، پێویستی بە ژێر خانێكی تایبەت و تیمێكی كاری گەورە هەیە لە هەزاران كەس پێك بێت پێش دەرچوون.

بەڵام هیچ ژێر خانێكی تایبەت لەسەر رووی مانگ نییە، بەڵكو هیچ تیمێكێكی كاریش نییە بۆ بەدواداچوونی پرۆسەی دەرچوونەكە، لەبەرئەوە جێبەجێكردنی پرۆسە دەرچوونی مانگێكی دەستكرد لەسەر رووی مانگەوە بۆ زەوی ئاستەمە.

لەم بارەیەوە بە سەرسورمانەوە پرسیار دەكات ئەمەریكا چۆن دەتوانێ ئەم پرۆسەیە لەسەر مانگ ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی هیچ لەم رەگەزانە لەسەر مانگ هەبێت؟ 

پرۆسەی نیشتنەوە لەسەر رووی زەوی
تا ئێستا نیشتنەوە لەسەر رووی زەوی هەیە لە مانگە دەستكردەكانەوە، لە رێگە ئامێرێكی تایبەت، كە پەڕەشوتی پێوەیە، بەڵام ئەمەریكییەكان توانیان لەسەر مانگ بنیشنەوە بە ئاسانی و بەبێ ئامێری تایبەتی بەستراو لەپەرەشوتەوە.

تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەكی بۆ شایی ئاسمان ئەم تەكنیكەی نییە بۆ ئەوەی لەسەر زەوی و مانگ بنیشێتەوە.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا ئەمەریكا رۆكێتی روسی بەكاردەهێنێت بۆ هەڵدانی مانگە دەستكردەكانی. لە هەمان كاتدا هەمووان چاوەڕێی گەشتی دووەمن بۆ سەر مانگ، بۆ ئەوەی سەلماندن یان رەتكردنەوە بهێنرێتە دی سەبارەت بە بانگەشەی هەندێك بە پلانی ئەمەریكیەكان لە نیشتنەوە لەسەر رووی مانگ.

ئەمەش زۆر بە ئاسانی دەسەلمێنرێ، چونكە پێویستە شوێنەواری مرۆڤ و ئاڵای ئەمەریكا بە تەنها بدۆزرێتەوە.

سەرچاوە: Sputnik news
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەپەلە