دۆخی ناوچەكە بەرەو كوێ‌؟ لیبیا دەكوڵێت.. جەزائیرو سودان بێ ئاسۆیەكی دیاریكراو

جیهان

22/04/2019‌ 1382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هیچ شتێك بنەڕەتی لە ناوچەی كەنداو نەگۆڕاوە، بەڵام پێنوێنەكان‌و جوڵانەوە هەرێمایەتیەكان بەڵگەی ئەوەن (جۆرێك لە نیاز) هەیە بۆ تێگەیشتن و كرانەوەو هەوڵی كەمكردنەوە یان چارەسەری كێشەكانی كەنداو و عێراق.

سەرەڕای توندیی هەڵوێست و ئاراستە هەرێمایەیتەكان، جگە لەوەش شكاندنی ئیرادەكان بەرەو ئەوە دەچن زۆر سەخت بن.

پێكدادانی نێوان باڵەكانی ململانێ لەكەنداو و توركیا بە روونی و توندی لە لیبیا و ململانێی چەكدار زیادی كردووە و هەوڵی راكێشانی سودان دەدرێت، جگە لە دەستێوەردانێكی وریایانەی سەخت لە جەزائیر بەهۆی پارێزگاری كردنی سوپای ئەو وڵاتەوە.

هەلوێستی توركیا رووبەرووی دوو ئاستەنگی سەخت بۆتەوە، پاشەكشەی لیرەو دۆڕانی پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنەكانی ئەستەمبوڵ، لەبەرئەوە رۆڵی توركیا لە سیاسەتی دەرەوەدا كاریگەری ساڵێك پێش ئێستای نییە.

سەرقاڵی هەرێمایەتی لە باكوری ئەفریقیا و جەنگی شكاندنی ئێسك لە لیبیا بە دیاریكراوی، و دەستبادان لە سودان، كەمبونەوەی پێكهەڵپژان لە كەنداو، سەركەوتنی سەربازی لە عێراق و زمانە دیبلۆماسیە ئارامەكەی، گرنگیدانی عێراقیەكان بە كاروبارەكانی ناوخۆییانەوە، هەموو هۆكارن و هەل دەرەخسێنن بۆ بەهێز بوونی سەقامگیری و عیبرەت وەرگرتن لە یەكبون و وەلانانی دووبەرەكی و توندڕەوی.

ئەوەی پێویستە: بەردەوامی وریایی ئەمنی و هەواڵگیری دەربارەی هەڵوێستە هەرێمایەتیەكان بە ئارامی، كرانەوەی ئابوری و پەرە پێدانی یاساكانی وەبەرهێنانی دەرەكی. 

وڵاتە هەرێمایەتیەكان توانای ئیدارەدانی ململانێی بەهێزیان نیە لە سەرجەم بەرەكاندا، بۆیە بە دوور دەزانرێت ێوەگلانی هەرێمایەتی بەم نزیكانە دەربارەی عێراق گەمتر بكرێت، دیارە پارە هەموو شتێك نیە بەڵكو یەكێكە لە رەگەزە بە هێزەكانی (هێز). ئەمەش هەلێكە بۆ پەرەسەندنی ئابوری و سەقامگیری زیاتر بۆ عێراق

نووسین: وەفیق سامەرائی
وەرگێران : حلمی رەسول رەزا