ڤیدیۆ.. مردنی لەناكاوی نمایشكارێكی جلوبەرگ لەسەر ستەیج

جیهان

29/04/2019‌ 2637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نمایشكارێكی بەشداربووی هەفتەی نمایشی ساو پاولۆی بەرازیل لەسەر ستەیج‌و لەكاتی نمایشدا گیانی لەدەستدا.

هەفتەی نمایشی ساو پاولۆ لە 22ی ئەم مانگەوە دەستیپێكردو لەرۆژی شەممە كۆتایی هات، كە لەكۆتا رۆژی نمایشەكە، ئەو نمایشكارە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو گیانی لەدەستدا.

ئەو نمایشكارە ناوی تالیس سوریس بووەو بەهۆی كێشەی تەندروستی گیانی لەدەستداوە، كە وردەكاری كێشە تەندروستییەكەی نەخراوەتەڕوو.

ئەو گەنجە بە تالیس كوتا ناسراوەو تەمەنی 26 ساڵ بووەو لەزۆرێك لەنمایشەكان بەشداری كردووە.

هـ ـ ح