وتەبێژی دادگای سلێمانی: جەریمەیەكی رێكخراو ئەنجامدراوە

کوردستان

07/05/2019‌ 3252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هەفتەنامەی زەمەن
حاكم عومەر ئەحمەد، وتەبێژی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی رەتی دەكاتەوە دادگا بچێتە ژێر باری هیچ خاترگرتن و چاوپۆشییەك لە دۆسیەی كێشەكانی ناو جوڵانەوەی نەوە نوێ.

لە دیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی “زەمەن”، كە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە بڵاوكراوەتەوە، وتەبێژی دادگای سلێمانی، كە ئێستا دادگاكە هەستیارترین دۆسیەی لەبەردەستدایە ئەویش پرسی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی سێكسی ژنە پەرلەمانتارێكە، دەڵێت: ئەوەی روویداوە لەناو نەوەی نوێ، تاوانێكی بەرنامە بۆ داڕێژراوەو بەگوێرەی یاساش، كەیسی لەمجۆرە دەكەوێتە چوارچێوەی كارەكانی ئاسایشەوەو هەڵمەتی دەستگیركردنی خۆبەخشانی نەوەی نوێ هەمووی بە بڕیاری دادگایە.

*  وەكو دادگای سلێمانی تاچەند ئاگاداری هەڵمەتی دەستگیركردنی داواكراوانی نەوەی نوێن لەلایەن ئاسایشەوە؟
- ئەو سكاڵایانەی لەسەر نەوەی نوێ تۆمار كراون،‌ دوو سكاڵان. یەكێكیان هی فەرمانگەی داواكاری گشتییە، ئەوی تریان تاوانلێكراو‌ شادی نەوزاد كە ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە داواكەی جوڵاندووە. لەسەر ئەو بنەمایەیە كە فەرمانی دەستگیركردن دەرچوو بۆ چەند كەسێك و خاوەنی ئەو تەلەفۆنەی نامەكانی لێوە نێردراوە. ئەوەبوو خاوەنی تەلەفۆنە‌كە دەستگیركرا، دواتر بۆ بەرەوپێشچوونی لێكۆڵینەوەكان فەرمانی دەستگیركردن دەركرا بۆ سێ كەسی ترو ئەوانیش دەستگیركران. واتە تائێستا چوار كەس دەستگیركراون‌ فەرمانی گرتن بۆ شەش كەسی تر دەرچوو كە له ‌ئەنجامی لێكۆڵینەوەدا، دادگا گەیشتە ئەو باوەڕەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكرێت. رۆژی یەكشەمە پێنجی ئەم مانگە به ‌فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، ئاسایش رۆیشتوون بۆ دەستگیركردنیان.

* لەناو ئەو شەش كەسەدا سەرۆكی جوڵانەوەكەی تێدایە؟
- نەخێر تائێستا فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرنەچووە.

* میدیای نەوەی نوێ وا نیشانی دەدات كە پرۆسەكەو دەستگیركردنەكان فەرمانی دادوەری لەگەڵدا نییە، بەڕێزتان دەڵێن چی ئایا تاچەند پرۆسەكە تەندروستەو لەژێر چاودێری ئێوەدایە؟
- حەقە میدیا پرۆفیشناڵانەو بەویژدانەوە ئەم رووداوە رووماڵ بكات و بیانگوازێتەوە، ناكرێ به گیانی ‌تۆڵەكردنەوەوە رووماڵ بكرێ. ئەمڕۆ دادگا لەگەڵ تۆیە ڕەنگە سبەی بانگت بكات لێكۆڵینەوەت لەگەڵدا بكات، ناكرێت لەگەڵت بوو ئەمە دادگایەكی سەربەخۆیە كە ڕووی لێكۆڵینەوەی كردە ڕۆژنامەنووس یان كەسێكی نزیك لە كەناڵێك‌ ئیتر ئەم میدیایە جۆرەها تۆمەت هەڵبەستێ. ئێمەش تێبینی ئەوەمان كردووە. بەڕاستی نابێ ئەو میدیایە راستگۆیی لە دەستبدات، تۆمەتبار بێتاوانە تا ئەوكاتەی لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت لەلایەن دادگای تایبەتمەندەوە، ‌چەند كەس گیراوەو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە، تاوانەكە‌‌ بەراستی بڵێین و نەڵێین تاوانێكی مونەزەم و بەرنامە بۆ داڕێژراوە. بۆیە هەم دادگا‌و هەم ڕای گشتی ئەم بابەتەی بە هەند وەرگرتووەو لێكۆڵینەوەی تێدا دەكات. ئەو رووماڵە ئیعلامییەی دەكرێ، ئێمە تێبینیمان كردووە هەریەكەیان بە ئارەزووی خۆی لێكدانەوەی بۆ دەكات، بەڵام هیوادارم ئەمانە تاوان دروستنەكەن‌و خۆیان نەخەنە بەر لێپێچینەوەی یاسایی، چونكە بڵاوكردنەوەی هاندان‌و سوكایەتیكردن بە هەر دامەزراوەیەك، خۆی لەخۆیدا دەبێتە تاوان و ناكرێت دادگا بە جۆرەها تۆمەت تێوەبگلێنرێ لەكاتێكدا دادوەری لێكۆڵینەوە لەژێر چاودێری یاساییدا بڕیارەكانی دەردەكات، هەموو بڕیارەكانی شایانی ئەوەیە تانەی لێبدرێت لە دادگای تاوانەكان. سێ دادوەر سەرپەرشتی ئەو دۆسیەیە دەكەن كاتێك پێداچوونەوەی پێدادەكرێت، تێبینی ئەوەمان كردووە هەندێك میدیا رووماڵێكی بێڕەحمانە دەكەن.

* لایەنی تۆمەتبار چەندە مافی بەرگریكردن‌و گرتنی پارێزەری لە ئاسایش بۆ دابینكراوە؟
- بە هیچ شێوەیەك وتەی تۆمەتبارەكان وەرنەگیراوە ئەگەر پارێزەرەكانیان ئاماده ‌نەبووبێ‌. بەڵێ بەهەموو شێوەیەك هەم سەردان هەم مافی بەرگری لەخۆكردنیان بۆ دەستەبەركراوە، چونكە یاسا فەرزی كردووە بەسەر دادگا‌و دادوەری لێكۆڵینەوەدا، ئەم مافانە دەستوور فەراهەمی كردووە قانونی ئسوڵی محاكەمات ئەو مافەی داوە بە تۆمەتبار.

* ئەو دادوەرەی ئاسایش كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ تۆمەتباران دەركردووە، كارەكانی لە چوارچێوەی دادگای سلێمانیدایە، یان جۆرێك له ‌سەربەخۆیی هەیە؟
- بەپێی یاسای دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان‌ویاسای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، هەردووكیان لە مادەی سێ دادیارییان كردووە ئەو تاوانانەی ڕێكخراوو منەزەمن ‌‌و مەترسیان هەیە،‌ ئەمە لە تایبەتمەندێتی دەزگاكانی ئاسایشە. هەركەسێكیش واتەفسیریدەكاتكە ئەم كەیسە له ‌تایبەتمەندی دادگای ئاسایشنییە،دەتوانێتانەیلێبدات. ئەمەی ئێستا دەگوزەرێ، لەژێر شەرعیەتی بڕیارەكانیدادوەریلێكۆڵینەوەدایە. لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكاندەكرێت،من رۆژییەكشەممە پەیوەندیم بە دادوەری لێكۆڵینەوەوە كرد كە ئایا ئاگادارن لە ئۆپراسیۆنێكدا بەدوایچەندكەسێكداگەڕاونلە بارەگایسەرەكی نەوەینوێ؟ ئاگاداریكردمەوە وتیبەڵێئاگادارین بەدوای شەشكەسدادەگەڕێین كە فەرمانی گرتنیان هەیە.

* نەوەی نوێبه ‌فەرمیتانەیان داوەودەڵێن:‌ ئەوە كاری پۆلیسە وكاری ئاسایش نییه،‌ ئایا دەكرا بەگوێرەی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی، كەیسەكە لای پۆلیس بمایەتەوە‌؟
- ئەمە جەریمەیەكی عەفەوی نییە تاكەكەسێك ئەنجامیدابێ، یانئەوە نییە لەنێواندوو كەسدا یان دووگەنجدائەنجامدرابێ وهەڕەمەكی بێ،ئەمتاوانە جەریمەیەكی مونەزەم و ڕێكخراوە. هەموو تاوانێكی مونەزەم‌و بەرنامە بۆ داڕێژراو،‌ لە تایبەتمەندێتی دەزگایئاسایشی هەرێمی كوردستانە لێكۆڵینەوەیتێدا بكات. ئەوانبڕیارەكانیدادگا جێبەجێ دەكەن،ئەمە تەنیا دابەشكردنیئەرك ورۆڵە. دادوەری لێكۆڵینەوە رۆڵەكەیداوە بە ئاسایش ئەوفەرمانو بڕیارەكانیبۆ جێبەجێ دەكات.
ئینجا یاسای قەدەغەكردنیخراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن پەیوەندی بە سومعە‌و كەرامەتی تاكەكانەوە هەیە،كە هیچیكەمترنییە لە یاساكانی تر، یاسا‌كە سزاكەیلە شەش مانگەوە بۆ پێنج ساڵ‌و لە غەرامەی ملیۆنێكەوە بۆ پێنجملیۆن تێدەپەڕێ، كەواتە بابەتێكیقورسە.

* ئەگەر ئەو تاوانە رێكخراوەی وەكو خۆت دەیڵێی ساغ بێتەوه، ‌سزاكەی چۆنە‌؟
- تائێستا ئەوەی بەڕێوەدەچێ، لە چوارچێوەی مادەی دووی یاسای قەغەكردنی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیدایه،‌ تا ئەمڕۆ دۆسیەكە لەو چوارچێوەیەدایەو سزای هەر تاوانبارێكی ئەم مادەیە‌ بریتییە له ‌شەش مانگ بۆ پێنج ساڵ بەندكردن، لەگەڵیدا غەرامەیەك لە ملیۆنێك بۆ پێنج ملیۆن دینارە. ئینجا ئەگەر دۆسیەكە لێكەوتەی تری هەبێ بۆ نموونە ئەو كەسەی ناوی زڕێنراوە یان خۆی بكوژێت، ئەوە دەچێتە بابی كوشتنەوە. زۆرجار لێكۆڵینەوەكان كە بەرەوپێشەوە دەچن، تەكلیفی مادە قانوونیەكان لەوانەیە بگۆڕێ. ئەوكاتە بەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی سزا نادرێ، بەڵكو بە یاسای سزادانی كوشتن سزا دەدرێت.

* ‌‌‌‌گومانێك هەیە كە حزب دۆسیەكە بە سەفقەی سیاسی پەردەپۆش بكات، ئایا لەم كاتەدا دادگا ناكەوێتە ‌بەردەم تاقیكردنەوەیەكی قورسەوە‌؟
- ئێمە دڵنیاین لە دادگاكانی خۆمان، لەم كەیسەدا دادگا ناچێتە ژێرباری هیچ سەفقاتێك‌و خاترگرتنێكەوە. بەڵكو وەكو هەموو كەیسەكانی تر مامەڵەی لەگەڵدا دەكات.
* ئێستا ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیركراون لە گرتووخانەی ئاسایشدان؟
- بەڵێ دۆسیەكە ئیداع كراوە بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە ئاسایش، تا ئەو كاتەی دۆسیەكە لەژێر ركێفی ئاسایشدابێت، بەڵێ دەبێ ئەوانە لە گرتووخانەی ئاسایشدابن.