شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند، سبه‌ی شاندێکی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئێستا لە بەغدایە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق كۆده‌بێته‌و و له‌باره‌ی یه‌كخستنی مۆڵه‌تی هاورده و هه‌نارده و چەند پرسێكی دیکە گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه شاندێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی کوردستان كه له چوار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێكهاتوون ئێستا له به‌غدایه له‌گه‌ڵ وەزارەتی بارزگانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و باس لە یه‌كخستنی مۆڵه‌تی هاورده و هه‌نارده و چەند بابەتێکی دیکە دەکەن.
راشیگه‌یاند، سه‌ردانی شاندی بازرگانی هه‌رێم بۆ به‌غدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی پیشه‌سازی هه‌رێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر دێت كه 28-4-2019 به‌ڕێوه‌چوو.
نه‌وزاد ئه‌دهه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی یه‌كخستنی مۆڵه‌تی هاورده و هه‌نارده‌كردن دەکرێت، كه هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌شێوازی پێدانی مۆڵه‌ت و كاركردنیاندا جیاوازه وه‌كو چۆن پێشتر لە 17-2-2019 پێناسی گومرگی له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا یه‌كخرا، ده‌بێت مۆڵه‌تی هه‌نارده‌و هاورده‌ش یه‌كبخرێت".