هونەرمەندێك داوا لەژنان دەكات لەسێكسكردن لەگەڵ پیاوان بوەستن

هەمەڕەنگ

15/05/2019‌ 3845 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندێكی بەناوبانگ لە رێگەی سەكۆكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە داوا لە ژنان دەكات سێكسكردن لەگەڵ پیاوان بوەستێنن، خۆپیشاندانی سێكسی دەست پێبكەن بۆ رووبەرووبونەوەی یاسا توندەكان دژی لەباربردنی منداڵ لە ژمارەیەك لە ویلایەتەكانی ئەمەریكادا.

ئەكتەری بەناوبانگی ئەمەریكی (ئەلیسا میلانۆ) لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر داوای خۆپیشاندانی سێكسی دەكات وەك ناڕەزایەتیەك دژی قەدەغە كردنی لەباربردن؛ كە دەستەكانی یاسادانان بڕیاری لێداوەو كۆماریەكان بەسەریدا زاڵن لە ژمارەیەك ویلایەتەدا.

لای خۆیەوە ئەستێرەی پێشووی زنجیرە درامای (تشارمد) هۆشداری داوەتەوە ژنان بۆ ئەوەی سێكس كردن بوەستێنن تا ئەو كاتەی دەبنە خاوەن دەسەلاتی جەستەی خۆیان، ئەمەش بە گوێرەی ماڵپەری (الحرە).

ئەم هەلمەتە پاش چەند رۆژێك دێت لە راگەیاندنی جۆرجیا، چوارەم ویلایەت لە ئەمەریكا بۆ ئەمساڵ، بەوەی تەنها لێدانی دڵی كورپەلە دەستپێبكات نابێت لەباربردن ئەنجام بدرێت، ئەمەش لە هەفتەی شەشەمی سكپڕیەوە دەست پێدەكات، پێش ئەوەی زۆربەی ژنان بزانن كە سكپڕن.

میلانۆ بۆ ئاژانسی ئەسوشەیدت پرێسی راگەیاندووە "پێویستمان بە تێگەیشتنە لە هەڵوێستی خراپ لەسەرجەم جیهاندا، ئەمە بۆ وەبیر هێنانەوەی خەڵكە كە دەتوانین بەسەر جەستەی خۆماندا زاڵ بین و چۆن بەكاری دەهێنین".

سەرچاوە: Sputnik news