یۆڤانتۆس چاودێری بڕیارەكەی "یۆیفا" بۆ گرێبەست لەگەڵ گواردیۆلا دەكات

وەرزش

15/05/2019‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز" بڵاویكردەوە، كە یانەی یۆڤانتۆس چاوەڕێی سزادانی یانەی مانچستەر سیتی دەكات، ئەوەش لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یۆیفا".

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەگەر یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا، سزای مانچستەر سیتی بدات‌و رێگەی نەدا بەشداری لەیارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان بكات، ئەوە بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئاسان دەبێت گرێبەست لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ئیسپانی‌و یاریزانی ئەو یانە بكات.

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەهۆی پابەندنەبوون بەپارەی خاوێن تاوتوێی ئەوە دەكات بۆ وەرزی داهاتوو رێگری لەبەشداری یانەی مانچستەر بۆ یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان دەكات.

پێشتر گواردیۆلا رەتیكردبووەوە، روو لەیانەی یۆڤانتۆس بكات‌و رایگەیاندبوو، كە بەگرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مانچستەر تا ساڵی 2021 پابەند دەبێت.

هـ ـ ح