شارپرێس:
وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ روبه‌ڕوونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا و به‌ره‌ی زایۆنی ئه‌م جاره‌ش تامی شكست ده‌كه‌ن"
ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی ئێران به ئاژانسی فه‌رمیی ئیرنای وتووه، "ئاماده‌باشیی ئێران له رووی به‌رگریی و سه‌ربازییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌كدا له به‌رزترین ئاستدایه".
راشیگه‌یاندووه، "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شكستهێنانی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی له ناوچه‌كه له وڵاتانی هاوشێوه‌ی عێراق و سووریا، پلانه‌كانی واشنتۆنیش له ناوچه‌كه تووشی شكست بوونه‌ته‌وه".
وه‌زیری به‌رگریی ئێران راشیگه‌یاندووه، "دوای ئه‌وه‌ی كه پیلانه ره‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه تووشی شكست بوو، ئه‌مریكییه‌كان روویان له په‌لاماردانی گه‌له‌كه‌مان له‌رێگه‌ی توندی ئابووریی و فره‌لایه‌نه‌وه كرد".
حاته‌می جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه ئێران هه‌میشه پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌مریكای پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه و ئه‌مریكا و به‌ره‌ی زایۆنی ئه‌م جاره‌ش تامی شكست ده‌كه‌ن".