شارپرێس:
تۆڕی "ESPN" ئاشكرایككرد، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەیەوێت بەسی یاریزان قەرەبووی رۆشتنی سێ یاریزانی بكاتەوە.
تۆڕەكە بڵاویشیكردەوە، لەبەرانبەر رۆشتنی هەریەكە لەیاریزانان ئەنتوان گریزمانو خوان فرانو دێگۆ گودین، سێ یاریزان بكرێت.
هەروەها تۆڕەكە بڵاویكردەوە، یانە مەدردییەكە چاوی لەكڕینی سێ یاریزانی یانەی پۆرتۆی پرتوگالییە، كە ئەوانیش بریتین لە هیكتور هیریرا، فیلیپیو ئەلیكس تیلیسن.
گرێبەستی هیریرای 29 ساڵ لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی پێدەێت، بۆیە ئەوە ئاسان دەبێت بۆ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەو یاریزانە بكرێتو بۆ دوو یاریزانەكەش بڕیارە گرێبەست بخاتە بەردەم یانەی پۆرتۆ.
هـ ـ ح