ئەو مۆبایلانەی سیستەمە نوێیەكەی "ئەندرۆید"یان بۆ دادەبەزێت

جیهان

16/05/2019‌ 856 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پێگە تایبەتمەندییەكانی بواری ئامێرە زیرەكەكان، لیستی ئەو مۆبایلانەیان ئاشكراكرد، كە سیستەمی نوێی ئەندرۆید "Q Beta 3" بۆ دادەبەزێت.

لەگرنگترین تایبەتمەندییەكانی سیستەمە نوێیەكەی ئەندرۆید، بوونی كاركردنی جیاوازی رۆژو شەوە لەمۆبایلەكان، كە لەشەو وێنەكان بەشێوەیەك پیشان دەدات‌و لەرۆژیش بەشێوەیەكی تر، بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر چاو نەبێت.

سیستەمەكە لەلایەن كۆمپانیای گوگڵ بەرهەمهێنراوەو زۆرترین بەرنامەی پارێزگاری تێدایە بۆ ئەوەی كێشە بۆ مۆبایل‌و فایلەكانی ناوی دروست نەبێت.

ئەو مۆبایلانەی بەسیستەمەكە كار دەكەن، لەمانە پێكدێن.
مۆبایلی "Pixel" و نەوەكانی
مۆبایلی "Asus Zenfone 5Z"
مۆبایلی Nokia 8.1.
مۆبایلی LG G8 ThinQ.
مۆبایلی LG G8 ThinQ 
مۆبایلی Vivo X27.
مۆبایلی Vivo NEX A.
مۆبایلی Xiaomi Mi9.

هـ ـ ح