ڤیدیۆ.. 6 فڕۆكەی سەربازی فڕۆكە تایبەتەكەی پوتین دەپارێزن

جیهان

16/05/2019‌ 1107 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەناڵی "زفیزدا"ی روسی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تایبەتە بەفڕۆكەكەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی روسیا.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەكە، فڕۆكە تایبەتەكەی سەرۆكی روسیا لەلایەن شەش فڕۆكەی سەربازی چاودێری دەكرێت، بۆ ئەوەی لەهەر هێرشێك بیپارێزن.

ئەو فڕۆكانەی چاودێری فڕۆكەكەی ڤلادیمێر پوتین دەكەن لەجۆری "سو-57"، كە بەهێزترین فڕۆكەی سەربازی روسیان.

گرتە ڤیدیۆییەكە لەوكاتە تۆماركراوە، كە فڕۆكەكەی سەرۆكی روسیا لەشاری ئاختوبینسك لەهەرێمی ئیستراخانی باشووری روسیا نزیك بووەتەوە.

هـ ـ ح