شارپرێس:
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان رایگهیاند، هەشت هەزار ڕۆژنامەنوس لەهەرێمی کوردستان هەیە وای لێهاتووە، کە بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەوانی ئازادیەکی زۆر دراوە بەو بوارە وای لێهاتووە ڕۆژنامەنوسان لەکاری خۆیان دەرچوون و شارەزایەکی باشیان نیە.
دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ دهنگی ئهمریكا رایگهیاند، "ئێمە کێشەی ئەوەمان هەیە کە ڕۆژنامەنوسان شارەزایی تەواویان نیە وە باکگراوندی یاساییان نیە، بوون بە ڕۆژنامەنوس لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر ئاسانە بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندی ئاڵۆزی هەبێت، هەتا مۆڵەتیشی پێویست نیە وە خوێندەواری باش-یشی پێویست نیە کە ئەوەش بەداخەوە ئینعکاسی کردووە لەسەر دۆخی ڕۆژنامەگەری وە نەشارەزابونی ئەم ڕۆژنامەنوسانە بەڕاستی تاڕادەیەک کێشەی دروست کردووە".
رونیشیدهكاتهوه، "دهڵێم خوێبندهواری باشی نیه، واته دەرچووی ئامادەیی، یا سەرەتاییە بۆتە ڕۆژنامەنوس واتە خەڵکی بێ بڕوانامە، ئەم نەشارەزاییەی ڕۆژنامەنوسان و ژمارەی زۆریان تا ڕادەیەکی زۆر هۆکاری پێشێلکاری بووە بەرامبەریان، چونکە پیشەیی نەبوون، ئێمە لەدادگاکانی کوردستان زۆر سکاڵامان هەیە کە ڕۆژنامەنوس تێیدا تاوانبار بووە".