شارپرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌تۆم له‌په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێ:"جه‌نگ دژی ئێران، به‌واتای هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م".
موجته‌با زولنور، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌تۆم له‌په‌رله‌مانی ئێران ڕایگه‌یاند، هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له‌ده‌ستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادایه، به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی له‌ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌دا نییه.
به‌وته‌ی زولنور، له‌حاڵه‌تی به‌ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئێران له‌ئاوه‌كانی كه‌نداو، ئه‌وا موشه‌كه‌كانی ئێران دڵی ته‌لئه‌بیب ده‌پێكن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌تۆم له‌په‌رله‌مانی ئێران ئاستی هه‌ره‌شه‌كانی به‌رزتر ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، جه‌نگ له‌دژی ئێران به‌واتای جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م دێت، هه‌ر هێرشێكیش بۆسه‌ر ئێران وه‌ڵامی وڵاته‌كه‌ی داگیركردنی ئیسرائیل ده‌بێت له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا.
زولنور ڕه‌تیده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی بیه‌وێت جه‌نگ له‌ناوچه‌كه هه‌ڵگیرسێنێت، به‌ڵام ده‌شڵێ:"ده‌ستی ئه‌وه ده‌بڕین ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌رمان".
ڕ . ج