شارپرێس:
شارەزایانی بواری خۆراك ئاماۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن، كە رۆژوو دەگرن بەوەی لەماوەی مانگی رەمەزاندا هەندێك خواردن هەیە نابێت دەستبەرداریان ببن ، بەتایبەت لەكاتی پارشێودا .
لەباشترین ئەو خۆراكانەی دەبێت هەمیشە لەمانگی رەمەزان و لەكاتی پارشێو و لەكاتی بەربانگدا دەبێت گرنگی پێبدرێت ئەمانەن :
شیر
شیر سەرچاوەیەكی سەرەكی كالیسیۆمە بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ دانەوێڵە تێكەڵ بكرێت ئەوە ژەمێكی نموونەیی دەبێت بۆ كاتی پارشێو ، بەجۆرێك بەدرێژایی رۆژ هێز و توانات پێ دەبەخشێت .
هەروەك شیری بێچەوری یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی هەندێك هەوكردنی كەناڵی هەرس و پارێزگاریكردن لە هاوسەنگی بەكتیری لە ڕیخۆلەكاندا ، جگە لەوەی ئەو سكچوونەش رادەگرێت كە بەهۆی تێكچوونی هەرسەوە درووست دەبێت ، كە هەندێ كەس لەمانگی رەمەزاندا تووشی دەبێت .
سپێناخ
سپێناخ یەكێكە لەو سەوزانەی، كە گەلێك رەگەزی خۆراكی سوودبەخشی بۆ جەستە تێدایە ، وەك ئاسن ، كالیسیۆم ، مەگنیسیۆم ، مەنگەنیز ، ئەوە سەرباری ڤیتامین ئەی و بی و سی .
سپێناخ گوشاری خوێن دادەبەزێنێت و ڕێگری دەكات لە قەبزی و رێژەی شەكر ی ناو خوێن ڕێكدەخات .
هێلكە
هیلكە سەرچاوەی پرۆتینە ، بۆیە ئەگەر پارشێوان هێلكەی كوڵێنراو بخۆی وادەكات لە رۆژدا كەمتر هەست بە تینوێتی و برسێتی بكەی .
ڕۆنەكەرە
رۆنەكەرە یەكێكە لەو خۆراكانەی دەبێت لەماوەی مانگی رەمەزاندا بەردەوام لەناو بەفرگرەی رۆژووگراندا هەبێت ، چونكە دەكرێت لەجیاتی رۆنی تر بەكاربهینرێت .
لە سوودەكانی رۆنەكەرە ئەوەیە كە ماددەی پرۆبیوتیكی تێدایە كە یارمەتی پرۆسەی هەرس دەدات و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات .
سەوزە
سەوزەی تازە و شۆراوە یەكێكە لە خۆراكە سەرەكییەكان دەبێت لەمانگی رەمەزاندا زۆر گرنگی بە خواردنی بدرێت ، لەبەرئەوەی سەوزە رێژەیەكی زۆر ئاوی تێدایە ، سەرباری ڤیتامین سی و بی و كالیسیۆم و ترشی كافیك ، كە جەستە بە شێداری دەهڵێتەوە.
سەوزە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كە واتلێدەكات بۆ ماوەیەكی زۆر هەست بە تێری بكەیت و هەستی ماندوو بوون و لەشداهێزراوی كەم دەكاتەوە كە زۆر تووشی رۆژووەوەنان دەبێت .
خورما
خواردنی ٣ دەنكە خورما لەكاتی پارشێو یان لەكاتی شكاندی رۆژوودا زۆر گرنگە بۆ جەستە ، چونكە فرەكتۆزی سرووشتی تێدایە و بە ڕیشاڵیش دەوڵەمەندە .
یەكێك لە سوودە هەرە گرنگەكانی خورما ئەوەیە كە زۆر دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ ، بەهۆی یەوەی ڕیشاڵەكانی زوو ناتوێتەوە ، بەوە لەكاتی رۆژووشكاندن بۆ كۆئەندامی هەرس زۆر بەسوودە .
ماسی
ماسی هەمیشە وەك یەكێك لە گرنگترین رەگەزە خۆراكییەكان هەژمار دەكرێت ، سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ پرۆتین، بۆ رۆژووگران بەتایبەت ئەوانەی تەمەنی ٤٠ ساڵییان تێپەڕاندووە زۆر گرنگە .
توێژینەوە زانستییەكان ئەوەیان سەلماندووە كە خواردنی ماسی لە جەڵتە دەتپارێزێت ، بەهۆی ئەو ترشە ئەمینیانەی تێیدایەتی ، سەرباری ئەوەی پارێزگاری لە شانەكانی جەستە دەكات.
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی