شارەزایان هۆشداری لەبەكارهێنانی هەندێك جۆری كرێمی دژە خۆر دەدەن

تەندروستی

18/05/2019‌ 659 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی ئاژانسی خوراك و دەرمانی ئەمەریكی مەترسییە زۆر و زەوەندەكانی هەموو جۆرەكانی كرێمی دژەخۆری ئاشكرا كردووە.

گۆڤاری "Journal of the American Medical Association  باسی لەوە كردووە، كە مەترسییەكانی كرێمەكانی دژەخۆر لەو گیراوە كیمیاییە ئەندامیانە سەرچاوەیان گرتووە، كە تێیاندایە و رێگری دەكەن لەوەی تیشكی سەروو بنەوشەیی بگەنە پێست ، بەڵام ئەگەر بەزۆری بەكاربهێنرێت ئەوە خوێنی مرۆڤ هەڵیدەمژێت .

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە، كە بەكارهێنانی ئەو جۆرە كرێمە دژە خۆرانە بەشێوەیەكی بەردەوام دەبێتە هۆی زیادبوونێكی بەرچاوی ئەو جۆرە ماددە زیانبەخشانە و ئاستی سەلامەتی ڕێپیدراو لەلایەن ئیدارەی خۆراك و دەرمانی ئەمەریكی تێدەپەڕێنێت ، وەك ئۆكسی بەنزۆن و ئۆبۆبینزۆن و ئۆكتۆكریلین و ئیكسامۆڵ.

بەپێی قسەی زانایان ئەو پێكهاتانە تێكچوونی هۆڕمۆنی لای مرۆڤ درووست دەكەن و هەڕەشەشن لەسەر كۆئەندامی زاوزێ ، ئەوە جگە لە كاریگەرییە شێرپەنجەییەكانی .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی