پەرلەمانی كوردستان ناوی كاندیدانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم ئاشكراكرد

کوردستان

19/05/2019‌ 793 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان ناوی ئەو كەسانەی ئاشكراكرد، كە خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندیدكردووە.
 
بەپێی راگەیەندراوەكەی پەرلەمانی كوردستان، ئەم كەسانە كاندیدن بۆ  پۆستی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە پێنج كەس پێكهاتوون.

ناوەكان بریتین لە نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی، ئومێد عەبدولسەلام قادر، محەممەد حەمەساڵح قادر، رێبوار عەزیز مستەف، هیوا عەبدوڵڵا خدر.