كۆمپانی مانچستەر سیتی جێدەهێڵێت

وەرزش

20/05/2019‌ 332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند، یاریزانی یانەكەی فینسنت كومبانی لەكۆتایی ئەم وەرزە ریزی یانەی ستیزن جێدەهێڵێت.

پێگەی فەرمی مانچستەر بڵاویكردەوە، یاری مانچستەر بەرانبەر واتفۆرد كۆتا یاری كۆمپانی بەلجیكی بووە لەگەڵ یانەی ستیزن‌و لەهاوینی داهاتوو دەڕوات.

ئەو یاریزانە ماوەی یانزە ساڵە یاری بۆ یانەی مان سیتی دەكات‌و 360 ئەنجامداوەو توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بكات.

كومپانی پێشتر رایگەیاندبوو، ماوەیەكی باشی لەگەڵ یانەی مان سیتی بەرێكردووە، بەڵام هەموو شتێك كۆتایی هەیەو ئێستاش ئەو كۆتاییە نزیك بووەتەوە.

هـ ـ ح