سێنتكۆم ڕەتیدەكاتەوە تاران كۆنترۆڵی گەرووی هورمزی كردبێت

جیهان

43 خولەک پێش ئێستا‌ 104 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 فەرماندەی ناوەندی ئەمریكا سێنتكۆم ڕۆژی دووشەممە ڕەتیكردەوە ئێران گەرووی هورمز كۆنترۆڵ بكات و جەختی لەوە كردەوە كە هەزاران كەشتی بەو گەرووەدا تێدەپەڕن.

سێنتكۆم لە پۆستێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس ڕونیكردەوە كە بانگەشەی فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كە وڵاتەكەی لە ڕێگەی هێزە دەریاییەكانییەوە كۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە، ڕاست نییە.

سێنتكۆم ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئێران هێزی دەریایی نییە، چونكە هێزەكانی ئەمریكا لەنێویان بردوون".

سێنتكۆم جەختی لەوە كردەوە "ئێران كۆنترۆڵی گەرووی هورمز ناكات، بۆ ئەمەش بەڵگەی تێپەڕاندنی ئازادانەی هەزاران كەشتی بەناو گەرووەكەیە، جگە لە گواستنەوەی زیاتر لە ملیارێك بەرمیل نەوت تەنها لە چەند مانگی ڕابردوودا".