شارپرێس:
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، چالاكیی گه‌ریلاكانیان دژ به سوپای توركیا به‌رفراوانتر بووه و له خواكورك، بۆتان و دێرسیم لایه‌نیكه‌م نۆ سه‌رباز كوژران و چه‌ندین سه‌ربازیش بریندار بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید باگه‌ر و شه‌هید ڕۆنیا له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا، هێزه‌كانمان 19ی مانگ له هه‌رێمی خواكورك دژی سوپای توركی داگیركه‌ر له یه‌ك كاتدا چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا".
راشیگه‌یاند، "هێزه‌كانمان له گردی لێلیكان دژی داگیركه‌ران چالاكییان كردن ڕوون نه‌بووه‌وه له ئه‌نجامدا چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و كۆپته‌ره‌كان ده‌وروبه‌ری گردی شه‌هید شه‌ڕان و گردی لێلیكان-یان بۆردومان كرد".
هه‌په‌گه ده‌شڵێت، "سوپای توركیا له دۆڵی عه‌لی درێژ-ی هه‌رێمی خواكورك كامێرای چاودێری و سیسته‌می وه‌رگرتنی وزه‌ی خۆر جێگیر ده‌كات، یه‌ژا ستار به چالاكییه‌ك ئه‌و سیسته‌مه و كامێراكانی چاودێری كردووه‌ته ئامانج و به‌ته‌واوی له‌ناوی بردوون. له‌و چالاكییانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه".
رونیشیكرده‌وه، "17ی مانگ سوپای توركیا له ناوچه‌ی گوندكره‌مۆ-ی بناری چیای جوودی له شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد، هێزه‌كانمان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر هێرشیانكردووه‌ته سه‌ریان و له ئه‌نجامدا پێنج سه‌رباز كوژران و زۆر سه‌ربازیش بریندار بوون".
هه‌په‌گه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕو، دوو سه‌ربازی دیكه‌ی توركیاش له ناوچه‌ی شه‌هید هه‌مزه له‌نێوان ناوچه‌ی گێخیا چه‌ولیك و ناوچه‌ی پوولومووری دێرسم له‌چالاكییه‌كی هێزه‌كانیاندا كوژراون.